وته‌بێژێك به‌ناوي پارتي ديموكراتي كوردستان له‌باره‌ي شه‌هيد بووني گه‌رميان ئه‌حمه‌د لێدوانێكي راگه‌ياند
سه‌باره‌ت به شه‌هيد بووني هاووڵاتي (گه‌رميان ئه‌حمه‌د) له خۆپيشاندانه‌كه‌ي ڕۆژي هه‌يني (25\2) ي شارۆچكه‌ي چه‌مچه‌ماڵ دا، وته‌بێژێك به‌ناوي پارتي ديموكراتي كوردستان ئه‌م لێدوانه‌ي دا:
1_ له‌پاش شه‌هيدبووني هاووڵاتي (گه‌رميان ئه‌حمه‌د) له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ي قايمقاميه‌تي قه‌زاي چه‌مچه‌ماڵدا، چه‌ند كه‌ناڵێكي ڕاگه‌ياندني نابه‌رپرس كه‌وتوونه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ي ئيديعاي ئه‌وه‌ي گوايه هاووڵاتي ناوبراو له‌به‌رده‌م باره‌گاي لقي 19 ي پارتيماندا شه‌هيد بوبێت.
ئێمه له‌كاتێكدا دڵگرانيي خۆمان له‌م ڕووداوه نه‌خوازراوه ده‌رده‌بڕين و پرسه و سه‌ره‌خۆشي ئاڕاسته‌ي بنه‌ماڵه و كه‌س و كاري شه‌هيد(گه‌رميان ئه‌حمه‌د) ده‌كه‌ين.
هاوكات بۆ ده‌رخستني ڕاستي و ڕێگرتن له‌چه‌واشه‌كاري، به‌ڕاي گشتي جه‌ماوه‌ري كوردستان ڕاده‌گه‌يه‌نين كه له‌سه‌ره‌تاي ده‌ستپێكردني خۆپيشاندانه‌كه‌ي ڕۆژي هه‌يني چه‌مچه‌ماڵدا، به‌پيڵاني چه‌ند ئاژاوه‌گێڕێكي نێو خۆپيشاندانه‌كه، ئاڕاسته‌ي خۆپيشاندانه‌كه‌يان به‌ڵاڕێدا برد‌و هێرشيان كرده سه‌ر باره‌گاي لقي19 ي پارتيمان.
2_ ئێمه به‌ڵگه‌ي حاشاهه‌ڵنه‌گرمان له‌به‌رده‌سته، كه پێشمه‌رگه و پاسه‌وانه‌كاني لقي19 به‌وپه‌ڕي به‌رپرسياريه‌تييه‌وه ڕه‌فتاريان كرد و ئيلتيزاميان به ڕێنماييه‌كاني سه‌ركردايه‌تي پارتيه‌وه‌كرد و له‌كاتێكدا كه باره‌گاي لق و ئۆتومبێلي به‌رپرس و كادراني لق له‌ناو حه‌وشه‌ي لقدا كه‌وتبوونه به‌ر په‌ڵاماردان و به‌ردبارانكردن، ئه‌مان هيچ وه‌ڵامێكي ئه‌و هێرش و په‌ڵامارادانه‌يان نه‌دايه‌وه.
پاشان هێرش به‌ران به‌ره‌و قايمقاميه‌ي چه‌مچه‌ماڵ كه‌وتنه‌ڕێ و به‌شاهێدي ڵايه‌ني سياسي تر و هاووڵاتياني چه‌مچه‌ماڵ، ( گه‌رميان ئه‌حمه‌د) له‌به‌رده‌مي ئه‌وێدا گولله‌ي به‌ركه‌وت و شه‌هيدبوو.
مايه‌ي سه‌رنج و هه‌ڵوێسته له‌سه‌ركردنيشه كه له‌نێو ئاپۆراي ئه‌و هێرش و په‌ڵاماردانانه‌دا، كامێراي حازربه‌ده‌ست ئاماده بوو و ده‌ستبه‌جێ ڕووداوي شه‌هيدبووني ئه‌م هاووڵاتييه‌ي تۆماركردووه، ئه‌مه وێڕاي ڕاگرتني ئه‌م قوربانييه له‌به‌رده‌م كامێرادا و به‌كارهێناني وه‌ك مادده‌يه‌كي ئيعڵامي.
پارتي ديموكراتي كوردستان له‌كاتێكدا سه‌ركۆنه‌ي هه‌موو جۆره توندوتيژييه‌ك ده‌كات، له هه‌رسه‌رچاوه‌يه‌كه‌وه بێت و پرسه و سه‌ره‌خۆشيي له كه‌سوكاري ئه‌و شه‌هيده ده‌كات، داواي لێكۆڵينه‌وه‌ي وردي ئه‌م ڕووداوه‌ش له‌ده‌زگا به‌رپرسه‌كان ده‌كات و هه‌موو ڵايه‌كيش دڵنياده‌كاته‌وه كه‌به‌ڵگه‌ي حاشاهه‌ڵنه‌گري له‌به‌رده‌سته بۆسه‌لماندي ئه‌م ڕاستيانه.
3_ هيوادارين چيدي ڕێگه به ئاژاوه‌گێڕ و پيڵانگێڕان نه‌درێت كه ڕه‌وشي خۆپيشاندانه‌كان به‌ڵاڕێدا ببه‌ن و په‌ناببه‌نه‌به‌ر توندوتيژي و هاووڵاتياني بێتاواني كوردستان بكه‌نه قورباني مه‌رامه دوژمنكاره‌كانيان.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)