ئۆسلۆ.. له سیمینارێكدا به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى (پ.د.ك) ڕه‌وشى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ى شیكرده‌وه

ب ئاماده‌بونا نوونه‌رێن پارت و ئالیێن سیاسی یێن كوردستانێ و هژماره‌كه به‌ربچاڤا ره‌ڤه‌ندا كوردی، هێمن هه‌ورامێ به‌رپرسیارێ مه‌كته‌با تێكلیێن ده‌رڤه یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ ل باژێرێ ئوسلو ل نوروێژێ سه‌میناره‌ك سازكر.
هێمن هه‌ورامى ئاماژه‌ى به زۆر پرسى گرنگى تایبه‌ت به كوردستان و ناوچه‌كه كرد به تایبه‌تیش پرسى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، هه‌روه‌ها ڕۆشنایى خسته سه‌ر جموجۆڵه‌كانى به‌غدا به هه‌نگاو نان بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ى دیكتاتۆریه‌ت له عێراق دا، هاوكات هێمن هه‌ورامى تیشكى خسته سه‌ر چه‌ند پرسێكى ناوخۆیى كوردستان له‌م نێوه‌نده‌ش دا باسى هه‌ڵوێستى حكومه‌تى هه‌رێم بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌كان كرد به تایبه‌تیش په‌یوه‌ندى نێوان ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا یه‌كڕیزى ماڵى كوردى به گرنگى وه‌سفكرد، دواتریش له لایه‌ن كه‌سایه‌تى و پارت و لایه‌نه سیاسیه‌كان چه‌ندین پرسیار ئاراسته‌ى به‌رپرسى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرا.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

