مه‌سروور بارزانی پێشوازیی له قوتابیان و مامۆستاى كۆلێژی ئه‌زمڕی به‌هره‌مه‌ندان له شاری سلێمانی كرد

سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ رێککه‌وتی 7ی ئایاری 2012 رێزدار مه‌سرور بارزانی پێشوازی له ژماره‌یه‌ک مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژی ئه‌زمڕی بەهرەمەندان له‌شاری سلێمانی کرد، له سه‌ره‌تای دیداره‌که‌دا و له‌وته‌یه‌کی به‌خێرهاتندا مه‌سرور بارزانی زۆر به‌گه‌رمی و به‌تایبه‌تی به‌خێرهاتنی سه‌رجه‌م میوانانی به‌ڕێزی کرد و به‌فه‌رمی گوزارشتی له ته‌واوی پاڵپشتی خۆی بۆ سه‌رجه‌م قوتابیان و مامۆستایان به‌گشتی و ئه‌م پۆله مامۆستا و قوتابییه به‌هره‌مه‌نده به‌تایبه‌تی کرد.
پاش باسکردن و تیشک خستنه‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی ناوچه‌که به‌گشتی و عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی و ئاسته‌نگ و پێشهاته‌کان، مه‌سرور بارزانی باسی له‌مێژوو و دیرۆکی پرشنگداری شاری سلێمانی و رۆڵی به‌رچاوی ئه‌و شاره له‌پێشخستنی کلتور و رۆشنبیری میلله‌ته‌که‌ماندا بۆ ئاماده‌بووان کرد.
ئه‌مه‌و له‌دیداره‌که‌دا وێڕای به‌رز نرخاندن و ناساندنی رۆڵی شاری سلێمانی وه‌کو پایته‌ختی کلتوری کوردستان، هیوای خواست که‌وا ئه‌و توانا هزری و رۆشنبیری و زانستییه‌ی که‌وا شاره‌که‌ی پێ ناسراوه ببێته فاکته‌رێک و هانده‌رێک بۆ زیاتر خزمه‌تکردنی شاره‌که‌یان و پێشڤه‌خستنی بواری زانست له‌کوردستاندا به‌و ئومێده‌ی ئه‌و توانا و ژێرخانه مه‌عریفییه ببێته دینگه‌یه‌کی به‌هێزی وه‌دیهێنانی ئاوات و خه‌ونه‌کانی گه‌له‌که‌مان و دابینکردنی ژیانێکی ئاسوده‌تر و ئاینده‌یه‌کی مسۆگه‌رتر بۆ کوردستان.
سه‌باره‌ت به‌رۆڵی زانست و خوێندن، به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌و راستییه‌کرده‌وه که‌وا له ئێستادا میلله‌ته‌که‌مان له‌هه‌موو کاتێک زیاتر پێویستی به هێزی فیکری و تواناکان و لێهاتوویی نه‌وه‌ی نوێ و توێژی قوتابیان و خوێنده‌واران هه‌یه، به‌پشتیوانی خوا و له‌سایه‌ی ئارامی و پێشکه‌وتنی هه‌رێمه‌که‌مانه‌وه ئاسانکاری ته‌واو کراوه تاوه‌کو زیاترین و باشترین ده‌رفه‌ت بدرێته نه‌وه‌ی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی بره‌و به‌پێشخستنی بواری خوێندن و زانست و هزر و په‌روه‌رده‌یه‌کی مه‌ده‌نی سه‌رده‌میانه بدرێت.
به‌ڕێزیان ئه‌وه‌ی به‌بیر ئاماده‌بووان خسته‌وه که‌وا به‌رۆحیه‌تێکی نیشتمانپه‌روه‌رانه و مرۆڤدۆستانه‌و وڵاتپارێزانه‌وه به‌رهه‌می هزر و پێشکه‌وتن و ده‌ستکه‌وته زانستییه‌کانیان بخه‌نه خزمه‌تی خاک و میلله‌ته‌که‌یانه‌وه، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که بریتی بوو له‌باسکردنی رۆڵی راسته‌قینه و ئه‌رک و ماندووبوونی ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی کوردستان بۆ ئاماده‌بووانی به‌ڕێز و راستکردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه و بۆچوونه شێواوه‌ی که‌وا به‌داخه‌وه به‌هه‌وڵی ناحه‌زان و نه‌یارانی ره‌وشی ئارامی هه‌رێمه‌که‌مان له‌مێشک و زهنی به‌شێکی زۆر له جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستی کوردستان و به‌تایبه‌تیش توێژی لاوان و قوتابیاندا نه‌خشێنراوه.
له‌م پێناوه‌شدا مه‌سرور بارزانی جه‌ختی له‌پێویستی هۆشیارکردنه‌وه‌و ئاگادارکردنه‌وه‌ی ته‌واوی چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگاکه‌مان کرده‌وه له‌سه‌ر رۆڵ و وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌کان و شه‌ونخونی و هه‌وڵی به‌رده‌وامی کادرانی ئه‌م ده‌زگایانه بۆ پته‌وترکردنی سه‌قامگیری و ئارامی کوردستان.
پاشان ده‌رفه‌ت درا به یه‌ک به‌یه‌کی مامۆستایان و قوتابیانی به‌ڕێز تاوه‌کو گوزارشت له‌بیر و بۆچوونه‌کانیان و ئاسته‌نگ و نیگه‌رانییه‌کانیان بکه‌ن، پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی داواکاری و ره‌خنه‌و پێشنیازه‌کانی قوتابیان و مامۆستایان، مه‌سرور بارزانیش له‌وه‌ڵامی ئاماده‌بوواندا به‌ڵێنی هاریکاری ته‌واوی جێبه‌جێکردنی ئه‌و داواکارییه‌کانیانه‌ی دا که له‌ده‌سه‌ڵات و توانای به‌ڕێزیاندایه، هه‌رچی ئه‌و نیگه‌رانی و گرفتانه‌شن که‌په‌یوه‌ستن به‌سیستم و دامه‌زراوه‌ییه‌وه به‌دواداچوونیان بۆ ده‌کرێت و هه‌وڵی بێ‌وچان ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ر کردنیان، بێگومان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندداره‌کاندا، له‌به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا، بەرێزیان ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد که‌وا قوتابیان به‌گشتی و به‌هره‌مه‌ندان به‌تایبه‌تی سامانێکی هه‌ره گرنگی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م میلله‌ته‌ن، بۆیه هه‌رگیز کۆڵناده‌ین له پشتیوانیکردن و خزمه‌تکردن و پێگه‌یاندیان له‌گشت بواره‌کاندا.
پاشان مامۆستا و قوتابیانی به‌ڕێزی قوتابخانه‌ی ئه‌زمڕی نمونه‌یی خۆشحاڵی خۆیان بۆ ئه‌م دیداره ده‌ربڕی و سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراسته‌ی مه‌سرور بارزانی کرد به‌رامبه‌ر به‌هه‌ڵوێست و پاڵپشتی به‌رده‌وامیان بۆ توێژی قوتابیان و لاوان، و به‌ڵێنی خستنه‌گه‌ڕی ته‌واوی وزه‌و تواناکانی خۆیان دا له‌خزمه‌تکردنی گه‌ل و نیشتمانه‌که‌یاندا، وه‌کو پێزانینێکیش بۆ ئه‌رک و ماندووبوونیان، مه‌سرور بارزانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی خۆی به‌سه‌ر قوتابیان و مامۆستایانی به‌ڕێزدا دابه‌شکرد و هیوای سه‌رکه‌وتن و سه‌رفرازی بۆ خواستن.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

