مه‌كته‌بى سیاسى پ.د.ك سه‌ره‌خۆشى له بنه‌ماله‌ى خوالێخۆشبوو شێخ صدیق بریفكانى ده‌كات

بەبۆنەی كۆچی دوای خوالێخۆشبوو شێخ صدیق بریفكانى، مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكەیەی سەرەخۆشی ئاراستەی بنەمالەی خوالێخۆشبووكرد، ئەمەش دەقەكەیەتی:
بۆ/ بنه‌ماله‌ى به‌رێزى خوالێخۆشبوو (شێخ صدیق بریفكانى)
سڵاوى خواتان لێ بێت
به داخ و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه هه‌والى كۆچى دوایی (شێخ صدیق بریفكانى)مان پێگه‌یشت . به‌م بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشى خۆمان ئاراسته‌ى ئێوه‌و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شى خه‌متانین . له خواى مه‌زن داواكارین گیانى خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات و سه‌برو ئارامیش به ئێوه ببه‌خشێ .
إنا لله وإنا الیه را‌جعون
مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
25/7/2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

