مه‌كته‌بى سیاسیى (پ.د.ك) بروسكه‌یه‌كى سه‌رخۆشى به بۆنه‌ی كۆچى دوایى محه‌مه‌د موكرى ڕاگه‌یاند

به بۆنه‌ى كۆچى دوایى خوالێخۆشبوو محه‌مه‌د موكرى، مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بروسكه‌یه‌كى سه‌ره‌خۆشى راگه‌یاند ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى :
به داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی رۆماننووسی به‌نێوبانگی كورد محمد موكریمان پێگه‌یشت .، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆمان، گه‌رمترین پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌رێزه‌كه‌ی و دۆست و ئازیزانی ده‌كه‌ین. موكری قه‌ڵه‌مێكی به بڕشت و پر به‌رهه‌م بووه و به كۆچی دوایشی خه‌ساره‌تێكی گه‌وره له دنیای نووسین و داهێنانی كوردیدا ده‌كه‌وێت.
به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده ئازیزه‌كه‌ی و تێكڕای ئه‌دیب و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌ین و له‌خوا گه‌وره ده‌پاڕێینه‌وه گیانی خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایش به هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێ. انا لله و انا الیه را‌جعون ،
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان
شه‌شى ئایارى 2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

