٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

به‌رپرسی لقی دووی (پ.د.ك) سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی توركمانی بێ لایه‌نی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئیرۆ عه‌لی حوسێن به‌رپرسیارێ تایێ دو یێ پارتی یا ده‌مۆكرات كوردستانێ و شانده‌كه‌ پێره‌ سه‌ری ل پۆلیت بیرۆیا ته‌ڤگه‌را توركمه‌نێن بێ ئالی ل باژارێ هه‌ولێرێ كر و د هه‌ڤدیتنێده‌ دگه‌ل شاكر عوزێر ئاغا سه‌رۆكێ ته‌ڤگه‌رێ و ئه‌ندامێن سه‌رۆكاتی یا ته‌ڤگه‌رێ ل سه‌ر ب هه‌ڤره‌ ژیانا براتی یا پێكهاتێن كوردستانێ راوه‌ستیان .

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دواى خستنه‌ڕووى دواین پێشهات و ئاڵۆزییه‌كانى ئه‌مرۆى عێراق و ناوچه‌كه‌، دواتر تیشك خرایه‌ سه‌ر ژیانى پێكه‌وه‌ژیانى هه‌میشه‌یى برایه‌تى له‌ مێژینه‌ و تێكه‌ڵاوى و كلتور و داب و نه‌ریتى كورد و توركمان و گشت نه‌ته‌وه‌كانى تر له‌ هه‌رێمى كوردستان و به‌ تایبه‌تى شارى هه‌ولێر.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ هه‌ماهه‌نگى و كاركردنى هاوبه‌ش بۆ به‌هێزكردنى ئه‌زموونى دیموكراتى هه‌رێمى كوردستان و پاراستن و پێشكه‌وتن و به‌رقه‌راربوونى كوردستان كرده‌وه‌.

هه‌روه‌ها جه‌خت له‌ هاوهه‌ڵوێستى یه‌ك گووتارى گشت پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌ پێناو پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان و گه‌یشت به‌ ماف و ئامانجه‌كانى خه‌لكى كوردستان به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ كرایه‌وه‌ و پاڵپشتى و پشتگیریش له‌ كاروبه‌نامه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ خزمه‌ت كردنى زیاترى هاووڵاتیان دووپاتكرایه‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار