٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

لەسەلاحەدین فازڵ میرانی پێشوازی لە كونسلی گشتی نوێی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمرۆ لەبارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەلاحەدین فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە هیو ئیڤنس كونسلی گشتی نوێی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان كرد.

لەدانیشتنێكدا كە هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ئامادەی بوو، فازڵ میرانی بەگەرمی بەخیرهێنانی پیرۆزبایی لەكونسلی گشتی بەبۆنەی دەست بەكاربوونی لەهەرێمی كوردستان كرد و هیوای سەركەوتنی بۆی خواست. و سوپاسی رۆل و كارەكانی كۆنسولی پێشووی بریتانیا كریس پاوەرس كرد كە لەماوەی كاركردنی دا لەهەرێمی كوردستان زۆر بە دلسۆزانە و كارامەیی ئەركەكانی راپەراند.

سكرتێری مەكتەبی سیاسی رۆلی شانشینی بریتانیای بەرز نرخاند لەبەشداری كردنی دا لە پاراستنی كوردستان لەسالەكانی 90 لەرێگەی ناوچەی دژە فرینی كوردستان بەرامبەر حكومەتی ئەو كاتی عێراق و بەشداری كردنیان لەپرۆسەی ئازادسازی عێراق لەدەست رژێمی پێشووی رووخاودا.

هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسی باسی لەرەوشی ئەمرۆی عێراق بەگشتی و كوردستان بەتایبەتی كرد و باسی لەو تەنگژە سیاسیەی كە لەنێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا دروست بووە كرد و هۆیەكەشی گەرانەوە بۆ پابەندنەبوونی حكەمەتی ناوەندی بەدەستوری هەمیشەیی عێراق كە بەتێكرای دەنگی عێراق ئەم دەستورە بەسند كراوە و خۆدزینەوە لەرێكەوتنامەكانی نێوان لایەنە سیاسیەكانی ناوگۆرەپانی عێراق بەتایبەت رێكەوتنامەی هەولێر و نیگەرانی خۆی دەربری لەهزری تاكرەوی كەمەترسی ئەوەی لێ دەكرێت پرۆسەی سیاسی عێراق بەعاقارێكی نادیار ببات، دەبێ رەچاوی هەموو پێكهاتەكانی عێراق بەتەوەیی و ئاینی بكرێت لەبەشداریكردن و هاوبەشی راستەقینە لەپرۆسەی سیاسی عێراق دا.

دواتر فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەدا كە لەدوای روخانی رژێمی بەعس هەرێمی كوردستان پێشكەوتنێكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە لەهەموو روێكەوە بەتایبەتی لەرووی ئاكادیمی كە چەندین زانكۆ و پەیمانگامان هەیە وەهەروەها چەندین كونسلخانەی ولاتان لەهەرێمی كوردستان كراونەتەوە و لەرووی ئابووریش پێشكەوتنی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە و هەروەها چەندین تەلەفزیۆن و رۆژنامە و چاپكراو هەیە كەمانای ئازادی رادەربرین و سەقامگیری ئەمن و ئاسایشە لەهەرێمی كوردستان.

لەلای خۆیەوە هیو ئیڤس كونسولی گشتی بریتانیا خۆشحالی خۆی و سوپاسگوزاری خۆی بۆ مەكتەبی سیاسی دەربری بۆ ئەم پێشوازییە گەرمەی كە لێی كراو هیوای خواست ئەم جۆرە دیدارو پەیوەندیانە بەردەاوم بن.

دواتر فازڵ میرانی ئامادەیی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانی بۆهەموو جۆرە هاوكارییەك بۆ باشتر راپەراندنی ئەركەكانی لەهەرێمی كوردستان دەربری.

هەواڵی پەیوەندیدار