بەرپرسى یۆنامى لە کوردستان و بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پ.د.ک بارودۆخى کوردستان و گوڕانکاریى ناوچەکە تاوتوێ دەکەن
سۆکۆل کوندى بەرپرسى ئۆفیسى نەتەوەیەکگرتوەکان(یونامى) لە هەرێمى کوردستان سەردانى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پ.د.ک ی کرد و لە لایەن هێمن هەورامى ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى و بەرپرسى مەکتەبى پەیوەندییەکانى دەرەوە و ژمارەیەک لە هەڤاڵانى مەکتەب پێشوازى کرا.
لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و گۆرانکارى ئەم دواییانەى ناوچەکە و پێگەى کورد و بارودۆخى سوریا و گرفتەکانى بەغدا و هەرێمى کوردستان تاوتوێ کرا.
دواتر هێمن هەورامى لە سەر دۆخى سیاسى عێراق و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێمى کوردستان و حکومەتى ناوەندى، هەڵوێستى پارتى روون کردەوە بەوەى کە تەئکید بە پابەندى و پشتیوانى لە دەستورى عێراق و سوور بوونى لێپرسینەوە لە مالیکى و هەروەها پرسى کەرکوک و ماددەى 140 و مەسەلەى پێشمەرگە و یاساى نەوت و گاز خرایە بەرباس و گفتۆگو کە تا ئیستا لە پەرلەمانى عێراق تاوتۆى نەکراوە و پابەندبوونى هەرێمى کوردستان بە دەستورى عێراق تەئکیدکرا.
دواتر هێمن هەورامى وەڵامى چەندین پرسیارى سۆکۆل کوندى بەرپرسى ئۆفیسى نەتەوەیەکگرتوەکان دایەوە و لە کوتاییدا بەرپرسى یونامى سوپاسى لە هێمن هەورامى کرد.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

