٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە كونسولی گشتی توركیا كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە سەلاحەددین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە كونسولی گشتی توركیا بەرێز (محمد اکیف انعام) و یاریدەدەرەكەی بەرێز (مصطفی تۆكر) كرد.

لە دانیشتنێكی دۆستانەدا فازل میرانی وێڕای بەخێرهێنانی میوانان باسی بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە بەگشتی و هەرێمی كوردستان بەتایبەتی كرد.

هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسی دووپاتی كردەوە كە پارتی دیموكراتی كوردستان هەردەم فاكتەری چارەسەر بووە نەك كێشە و بۆ ئەوەش قوربانی زۆری داوە، وبەردەوامیش دەبێ لە گێڕانی رۆلی كارای خۆی بەسیاسەتە حەكیمانەی سەرۆك بارزانی.

ولەلای خۆیەوە (محمد اکیف انعام) كونسولی گشتی توركیا خۆشحالی و سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییەی گەرمەی كە لێیان كراوەو ئاماژەی بە رۆلی گرنگی سەرۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی ناوخۆی عێراق و هەرێم و چاكتركردنی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان لەگەڵ وڵاتانی دەوروبەر بەتایبەتی كۆماری توركیا كرد.

ئەمەو هەردوولا جەختیان لەسەر بەرەوپیشتر بردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان كردەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار