مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کورستان پیرۆزبایی له حزبی زه‌حمه‌تکێشان ، به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی گۆنگره‌یان ده‌کات

به‌رێزان ئه‌ندامانی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان
به‌بۆنه‌ی سه‌رکوتن و کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی هه‌شتی حزبه تێکۆشه‌ره‌کان، به ناوی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌رمترین پیرۆزبایتان لێده‌که‌ین و هیوادارین له‌پێناو پێشخستن و گه‌شه‌کردنی دیموکراسی و پتر به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی کوردستان له رووی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی بڕیار و به‌رنامه‌ی له‌بارتان دارشتبێت، وه‌کو چۆن له ساڵانی رابردوو هه‌میشه وه‌کو لایه‌نێکی نیشتیمانی و له‌پێناو ریزگرتنی ئیراده‌ی گه‌لی کوردستان تێکۆشاون. له ئاینده‌شدا به‌هه‌مان بۆچوون و فکره‌وه بۆ ئامانجه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌کان کاربکه‌ن.
جارێکی دیکه‌ش به‌م بۆنه‌وه پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و ئه‌ندامه نوێیه‌کانی سه‌رکردایه‌تیتان ده‌که‌ین، هیواخوازین په‌یوه‌ندی دۆستانه و هاوخه‌باتی هه‌ردوو لامان له پێناو پتر گه‌شه‌پێدانی کوردستان و هه‌نگاونان به‌ره‌و ئارامی و خزمه‌تی زیاتری هاووڵاتیان و دۆزی کوردستان له هه‌موو ئاست و قۆناغێک به‌رده‌وام بێت . ئێمه له پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر به‌ته‌نیا کار ناکه‌ین باردۆخی کوردستان ئارام و پێشکه‌وتوو بێت، به‌ڵکو له‌هه‌مان کاتدا تێده‌کۆشین بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه هاوپه‌یمان و دۆسته‌کانمان به گیانی رێزگرتن له ئیراده‌ی سیاسی و ئازادی بیروڕاو په‌ره‌پێدانی پره‌نسیپه‌کانی دیموکراسی، پرۆسه‌ی سیاسی و به‌رێوه‌بردن له‌کوردستاندا په‌ره‌پێبده‌ین. که ئێوه‌ش یه‌کێکن له‌و لایه‌نانه‌ی به‌رده‌وام به‌م ئاراسته و ئامانجه هه‌نگاوتان ناوه و پارتیش هه‌میشه له‌م رانگه‌وه په‌ره‌ی به په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌کانی نێوانمان داوه.
جارێکی دیکه‌ش پیرۆزبایی سه‌رکوتنی کۆنگره‌ی هه‌شتان لێده‌که‌ین و هه‌میشه سه‌رکه‌وتوو بن.
مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
19-1-2014




