٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
شرۆڤه‌ و بۆچوون

قەیرانی سیاسی عێراق،بەكارهێنانی بوودجەی كوردستان وەك كارتی فشار

سەرچاوە: KDP.info

رێبوار حەمەلاو شوانی

لە دوای روخانی رژێمی سەدام لە 2003، لە جیاتی ئەوەی گشت لایەن عێراقییەكان، هەوڵ بۆ هەڵدانەوەی لاپەرەیەكی نوێی و ئاشتی كۆمەڵایەتی وتایفی بدەن و عێراق لە هەموو روویەكەوە بەرەو پێشەوە ببەن، ئەوا شەڕی دەسەڵات لە نێوان شیعە و سووننە دەستێپكرد و بە شێوەیەكی كە ئیتر بەرژەوەندییەكانی گەلانی عێراق بەرەولاوە نرا و لە هەموو روویەكەوە فەرامۆشكرا و لە جیاتی هەنگاونان بەرەو پێشەوە عێراق رۆژ بە رۆژ ئەو بەرەو دواوە و خراپبوون پاشەكشێی كرد، لەگەڵ ئەوەی كورد ڕۆڵێكی گرنگ و بەرچاویی هەبوو لە ئازادی عێراق و بونیاینانەوە حكوومەتی عێراق، بەڵام لە جیاتی ئەوەی ئەو هەموو هەوڵ و دەستپێشخەریانەی سەركردایەتی سیاسی كورد لە بەرچاو بگیرێت، بە پێچەوانەوە دەسەڵاتدارانی بەغدا، هەر جارێك بە بە بیانوویەك كۆسپ و تەگەرە دەخەنە بەردەم خواست و داواكارییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان .

هەروەها دوای روخانی رژێمی بەعس،هەرێمی كوردستان بەرەو ئیداریەكەی سەربەخۆ لە روووی ئابوری و سیاسی هەنگاویی نا، ئەم پرسەش بووە هۆی ئەوەی ناكۆكی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی ناوەندی بەغدا سەرهەڵبدات، لەسەر چەندین پرس و بابەتی گرنگ، وەكو پرسی نەوت وغاز، كەیسی پێشمەرگە، پرسی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان و پشكی كورد لە بودجەی گشتی عێراق، لەماوەی دە ساڵی ڕابردوو چەندین گفتوگۆ و دانوستاندن لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدراون، بەڵام تا ئێستا ئەو پرسانەی كە ئاماژەمان بێ چارەسەر ماونەتەوە.

حكومەت یەك لە دوای یەكەكانی عێراق تا بە ئەمڕۆ، زۆربەی سەروت و سامانی گەلی عێراقیان لە پێناو كڕینی چەك و كەرەسەتەی سەربازی بە كارهێناوە ئەوەیش نە لە پێناو پاراستنی خاكی وڵاتەكەیان بەڵكو لە پێناو مانەوەیان لە سەر دەسەڵات و هێرشكردن بۆ سەر وڵاتانی درٍاوسێ بە تایبەت گەلی كوردستان بە كارهێناوە.

پێوستە لە ئێستادا گەلی كوردستان زیاتر لە جاران ریزەكانیان پتەو بكەن و بە دەستهێنانی مافەكانیان و هەروەها حكومەتی عێراق پێوستە قەربوویی ماددی و مەعنەوویی گشت قوربانیانی كیمیاباران و ئەنفال و وێرانكردنی هەزران گوندی كوردستان بكاتەوە و هەروەها پێوستە نوێنەرانی كورد و گشت لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بە یەكهەڵوێست چیتر ڕێگە بە حكوومەتی ناوەندی نەدەدەن چ بەشە بودجە و هەر مافێكی تر خەڵكی كوردستان وەكو كارتێكی فشار دەرحەق بە كورد بە كار بهێنن.

پێوستە، كورد رێوشوێنی پێوست هەمبەر بە بەغدا بگرێتە بەر چونكە ئەو بەشەی بوودجەیەی كە لە حكوومەتی بەغدا بە هەرێمی كوردستان دەدرێت، هیچ منەتێكی تێدا نییە و مافی رٍەوای خۆیەتی، نا بێت دەسەڵەتدارانی بەغدا وا بیربكەنەوە كە خێرمان پێدەكەن چونكە یەكەم كورت شەریكی راستەقینەیە لە حكوومەتی ناوەند دواتریش ناكرێت ئەوان هەر كاتێك كە ویستیان بوودجەی هەرێمی كوردستان وەكو كارتێكی فشاری لە بەرژەوەندی خۆیان بەكار بهێنن .

بە برٍوای من سەرنەكەوتنی حكوومەتی نووری ماڵكی لە ماوەی چەند ساڵی رابرددوو لە رووی سیاسی و ئابووری و نانەوەی كێشە بە بینانوویی نەدانی بوودجەی هەرێم و نەدانی بەشە بوودجەی پێشمەرگە و دروستكردنی چەندین كێشەوگرفتی دیكە بۆ هەرێمی كوردستان هەموو ئەمانە بۆ بەمەبەستی شاردنەوەی ئەو شكستانەیە كە رووبەرووی حكوومەتەكەی ماڵكی بۆنەتەوە.

لایەكی دیكەوە دەبێت حكومەتی عێراق و ماڵكی و شارستانییەكان ئەوا بزانن كە ئەوان ئامانج و خەونیان لە بڕینی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان و نەدانی بەشە بوودجە پێشمەرگە بۆ ئەوە بێت تا كو درز وناكۆكی و بێتمانەیی دروست بكەن، پێوستە باش بزانن میللەتی كورد بە درێژایی دەیان ساڵ بەرگەی بوردمان و زوڵم و زۆر و دەیان پیلانی رژێمە یەك لەدوای یەكەكان گرتووە و لە ڕێگەی فشاری وەها ناتوانرێت ئیرادەی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و خەڵكی كوردستان لە پێناو پارە كزولاواز بكەن و بە دڵنیاییەوە سەركەوتن هەر بۆ خەڵكی كوردستانە و سەركەوتن بەرەو لووتكە نزیكە .

 

 

 

 

 

 

 

 

هەواڵی پەیوەندیدار