بۆتین هەڕەشەی گورز وەشان لە سعودییە دەکات
غازی حەسەن
دوای رووداوەکانی تەقینەوە تیرۆریستیەکەی ڤلگۆگراد، سەرۆکی روسیا فلادمێر بۆتین سەرۆکی روسیا لە گوتەیەکی راشکاوانە سعودییەی بە تەقینەوەکەی ئەم دوایەی روسیا تاوانبار کرد، مەسەلەکە هەر تەنیا بە تاوانبارکردن نەوەستا، بەڵکو گەڕەشەی وەشاندنی گورزێکی سەربازی دژی سعودیەی عەرەبی کرد. ئەمە یەکەمجارە روسیا بەمجۆرە بتەقێتەوە و راشکاوانە هەڕەشەی سەربازی لە وڵاتێکی دەرەکی بکات. دیارە مەسەلەکە گەیشتۆتە ئاستێکی ترسناک، دەنا بەمجۆرە و بەم زمانە توند و ئاشکرایە قسە ناکەن.
روسیا جاری یەکەم نییە، لەلایەن گروپە ئیسلامییە توندڕەوەکانەوە کاری تیرۆریستی تێدا ئەنجام بدرێت، بەڵام ئەمجارە لە سەردەم و کاتێکی جودا روویدا، بۆیە سەرۆکی روسیا نەیتوانی لە سەرچاوە و هاوکار و پاڵپشتی کردەوە تیرۆرسیتییەکان بێدەنگ بێت، وەکو ئەو رایگەیاند کە سعودییە لە پشت ئەم کارانەیە. لەکاتێکدا سعودییە لەئەنجامی سیاسەتی ئیدارەی باراک ئۆباما، دەیەویست بەلای روسیادا بابداتەوە و گرێبەستی کڕینی چەک و پەیوەندی ستراتیژی لەگەڵ ئەم وڵاتە لە جیاتی ئەمەریکا مۆربکات. واتە ئەم رووداوانە لە ئاستی پەیوەندییەکانی سعودییە و روسیا، هەروەها پەیوەندی میسر و روسیا، کە سعودییە پاڵپشتی سوپای میسر دەکات دژی ئیخوان موسلمین و ئەوانیش کاردەکەن پەیوەندییەکانیان لەگەڵ روسیا باش بکەن، رووبەرووی کێشە دەبێتەوە. دوور نییە ئەم کارە تیرۆریستییەکە بۆ تێکدانی ئەم لێکنزیکبوونەوە بووبێت. یاخود بە پێچەوانەی بۆ ئەوە بێت فشار دروست بکرێت، لێکنزیکبوونەوەکان خێراتر بکەن.
| بەڵام پێچەوانەی ئەوانە سعودییە دژی بەشار ئەسەد و رژێمی بەعسی سورییە، هەروەها دژایەتی رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران دەکات لەمەڕ کۆتایی هێنان بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران. کە روسیاش پێچەوانەی سعودییە هاوکاری بەشار ئەسەد و ئێرانە |
بەڵام پێچەوانەی ئەوانە سعودییە دژی بەشار ئەسەد و رژێمی بەعسی سورییە، هەروەها دژایەتی رێککەوتنی ئەمەریکا و ئێران دەکات لەمەڕ کۆتایی هێنان بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران. کە روسیاش پێچەوانەی سعودییە هاوکاری بەشار ئەسەد و ئێرانە.
سهرۆكی روسیا سعودییە تۆمهتبار دهكات بهوهی كه پاڵپشتی تیرۆریستان دهكات و پێویسته لهبهرامبهردا گورزی سهربازیی توندی لێ بوهشێنێت.
لە کاردانەوە بەرانبەر رووداوهكانی ڤلگۆگراد، فلادمێر بۆتین، سهرۆكی رۆسیا رایگهیاند، حكومهتی عهرهبستانی سعودی دهبێت باجی كردهوهكانی بدات لهپشتیوانیی كردنی تیرۆریستان و ههوڵهكانی بۆ تێكدانی ئاسایش.
ئاژانسەکانی هەواڵ بە خێرایی ئەم هەواڵە گەرم و هەڕەشە ئامێزەیان گواستەوە، چونکە ئەمە وەرچەرخانە لە رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەراست. بەتایبەتیش ئێمە دەزانین راگەیاندن و هۆکارەکانی پەیوەندیکردن و گەیاندن کاریان بۆتە بڵاوکردنەوەی هەواڵە خراپ و ترسناک و هەڕەشە ئامێزەکان، ئەو هەواڵانەی نیگەرانی و ترس دروست دەکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە روسیا کاردەکات پێگەی خۆی و ستراتیژی وڵاتەکەی لە جیاتی ئەمەریکا لە زۆر شوێنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەهێز بکات، کە هەنووکە هەست دەکرێت ئیدارەی سەرۆک ئۆباما پاشەکشەیە لە ململانێکانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و چوونە بەرە و ئاسیا. ئا لەو گاڤ و ساتەدا ئەم هەڕەشەی بۆتین وەکو بۆمبێک دەتەقێنرێتەوە. ئاژانسەکان بڵاویانکردەوە "بهگوتهی بۆتین حكوومهتی سعودییە دهستی له تهقینهوهكانی ڤلگۆگراد هەیە و به زووترین كات وهڵامی ئهو كهسانهش دهدهنهوه كه خهریكی تێكدانی سهقامگیریی و ئاسایشی روسیان. حكوومهتی روسیا دهستهوەستان نابێت له بهرانبهر تهقینهوهكانی ڤلگۆگراد و وهڵامی توندی دوژمنانیان دهدهنهوه هەرچەندە بۆ ناسینهوهی ئهوانهی دهستیان لهو تهقینهوانهدا ههیه، پێویستیان بهكاتی زیاتره، بهڵام ههروا بهسهریانهوه ناچێت، وهڵامی روسیا بهجۆرێك دهبێت كه نهخشهی رۆژههڵاتی ناوهڕاست بگۆڕێت".
| هەورەها سعودییە ناچار بکەن، واز لە بیرۆکەی پەیداکردنی چەکی ئەتۆمی بهێنێت کە دەیەوێت وەکو بنەمایەک بۆ خۆپاراستن لە هەڕەشەکانی ئێران بەکاری بهێنێت |
لێرەدا رەنگە چەند ئامانجێکی دیکە لە پشت ئەم هەڕەشانەوە بن:
یەکەم- سعودییە ناچار بکەن هاوکاری و کۆمەکی گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بوەستێنێت.
دووەم- فشارەکانی دژی ئێران رابگرێت.
سێیەم- چی دیکە پاڵپشتی گروپە ئیسلامییە سونییە توندڕەوەکان و میانڕەوەکان نەکات، کە هەنووکە بوونەتە کێشەیەکی گەورە لە سوریا، لوبنان و عێراق و بەحرین و هەندێک وڵاتی دیکە.
چوارەم- سعودییە هەنووکە خەریکی پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی سەبازی کەنداوە، کە بنکەکەی لە ریاز دەبێت و وڵاتەکانی کەندوای عەرەبی تێیدا بەشدار دەبن، مەبەست لەم هێزەش رووبەرووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئێرانە. بەڵام دوور نییە بۆ مەبەسەتی دیکەش بەکاربهێنرێت. رەنگە بیانەوێت ئەم هەنگاوەی پێ خاو بکەنەوە.
بۆیە ئاساییە روسیا لەرێگەی ئەم قسانەی فلادمیر بوتین کردی، بیەوێت چەند پەیامێک بڵاوبکاتەوە کە یەکەمیان پەیوەستە بە گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، ئەویش بە لێدانی سعودییە دەست پێدەکات، واتە روسیا دەیەوێت سەرچاوەی کۆمەک و هاوکاری سونییە وەهابییەکان و گروپە ئیسلامییەکانی دیکە رابگرێت.
| بۆیە ئاساییە روسیا لەرێگەی ئەم قسانەی فلادمیر بوتین کردی، بیەوێت چەند پەیامێک بڵاوبکاتەوە کە یەکەمیان پەیوەستە بە گۆڕینی نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەراست |
هەورەها سعودییە ناچار بکەن، واز لە بیرۆکەی پەیداکردنی چەکی ئەتۆمی بهێنێت کە دەیەوێت وەکو بنەمایەک بۆ خۆپاراستن لە هەڕەشەکانی ئێران بەکاری بهێنێت. هەروەسا پتر لە ئەمەریکای دوور بخەنەوە. دوور نییە ئەمە بکرێتە سازشێکی مێژووی لەنێوان سعودییە و روسیا و رژێمی بەشار ئەسەد و دژی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بەکاربهێنرێت. سەرباری کەمکردنەوەی رۆلی سعودییە لە لوبنان، کە لەوێش ناکۆکی سونی (سعودی) و شیعی (ئێرانی) توندە. کەواتە روسیا پێش ئەوەی گورزێکی دیکە لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا بدات، دەیەوێت لە رێگەی ئەم هەڕەشانە گورزێکی سیاسی توند لە سعودییەی عەرەبی بدات، کە یەکێکە لە بنکە و دۆستە ستراتیژی و بەهێزەکەی ئەمەریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا.
بێگومان مەسەلەکە هەروا ئاسان نییە، سعودییە بکرێتە ئامانجی سەربازی روسیای دابڕاو لە گۆڕانکارییە جەماوەییەکانی رۆژهەڵات و لایەنگری دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان. هەروەسا ئەمەریکاش لە حالەتی وەهادا ناتوانێت بێدەنگ بێت. ئەو کاتە شەڕی راستەقینەی نێوان سونە و شیعە، نێوان وڵاتە زلهێزەکان و بەرە ناوەخۆییەکانی رۆژهەڵات دەست پێدەکات، بۆیەش سەرۆکی روسیا دەڵێت ئێمە ئەگەر ئەو کارەمان کرد نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین..! دوور نییە ئەوە بێ روسیاش رووبدات، بەڵام تیرۆر و توندوتیژی هەروا بە ئاسانی کۆتایی نایێت. لێدانی سعودییەش رێگەیەکی تاڵ و سەختە.




