مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە دڵشاد وەسانی دەکات

بۆ بەرێز دڵشاد وەسانی سکرتێری نووسینی رۆژنامەی خەبات
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خێزانتانمان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە سەرخۆشی لە ئێوە و سەرجەم خانەوادەکەتان دەکەین و هیواخوازین ئەمە دواین ناخۆشی و کارەسات بێت و خوا هیچ خەمی دیکەتان نەدات. لە خوای گەورەش دەپاڕێینەوە گیانی خوالێیخۆشبێت بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان




