په‌یامی ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی دواکۆچی محمد موکری

به داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی دواکۆچی رۆماننووسی به‌نێوبانگی کورد محمد موکری-مان پێگه‌یشت، به‌ناوی ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ره‌ڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆمان، گه‌رمترین پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده به‌رێزه‌که‌ی و دۆست و ئازیزانی ده‌که‌ین.
محمد موکری جگه له‌وه‌ی ناوێکی دیار و رچه‌شکێنی بواری چیرۆک و رۆمانی کوردی بوو، له‌هه‌مان کاتدا له بواره‌کانی تری نووسین و وه‌رگێران و رۆژنامه‌وانیدا قه‌ڵه‌مێکی به بڕشت و پر به‌رهه‌م بووه و مێژووی نووسین و به‌رهه‌مه‌کانی سه‌لمێنه‌ری ئه‌وراستیه‌ن که محمد موکری له رێزی پێشه‌وه‌ی داهێنه‌رانی نووسینی کوردین.
به‌دڵنیاییه‌وه له‌ده‌ستدانی ئه‌م ناوه دیاره‌ی نێوه‌ندی ئه‌ده‌ب و نووسین و رۆژنامه‌وانی کوردی خه‌ساره‌تێکی گه‌وره‌یه بۆ تێکڕای ره‌وتی پێشکه‌وتنخوازانه‌ی نووسینی کوردی.
جارێکی‌تر پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆمان و خانه‌واده ئازیزه‌که‌ی و تێکڕای ئه‌دیب و نووسه‌ران و رۆژنامه‌نووسانی کوردستان ده‌که‌ین و له‌خودا ده‌پاڕێینه‌وه به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شادبکات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
ده‌زگای رۆشنبیریی و راگه‌یاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
6/5/2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

