٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

جەعفەر ئیبراهیم: ڕێككەوتننامەی هەولێر جێبەجێ نەكرێت، مالیكی لادەبرێت

سەرچاوە: KDP.info

گوتەبێژ بە ناوی پارتیی دیموكراتی كوردستانەوە، جەعفەر ئیبراهیم، ڕایگەیاند كە سەركردە لە هاوپەیمانیی كوردستانی، ئیبراهیم جەعفەری، ڕەنگە ببێت بە بریتی سەرۆكوەزیرانی ئێستای ئێراق، نووری مالیكی، ئەگەر هاتوو هەوڵەكان بۆ جێبەجێكردنی كۆی خاڵەكانی ڕێككەوتننامەی هەولێر شكست ببات.
ئەمڕۆ شەەمە، ڕۆژنامەی حورییەتی توركیایی لەبارەی قەیرانی ئێستای عێراقەوە ڕای جەعفەر ئیبراهیمی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ڕایگەیاندووە "ئامانجی یەكەمینمان بنیتنانی كەناڵێكی نوێی دیلۆگە لەگەڵ نووری مالیكدا كە مەبەست لێی هێنانە ژێرباری ئەوە بۆ بەهەندگرتنی ڕا و ڕۆڵی حزبە سیاسییەكانی دیكەی عێراق. ئەگەر هاتوو لەمەیشدا سەركەوتوو نەبووین ئەوا مالیكی لادەبرێت و ئەوكات داوا لە هاوپەیمانیی نیشتیمانی دەكرێت كەسێك بۆ پۆستی سەرۆكوەزیران دیاری بكات."
جەعفەر ئیبراهیم، هاوكات بەو ڕۆژنامە توركیاییەی ڕاگەیاندووە "بۆ كابینەكەی مالیكی زۆرمان كرد، بەڵام هێشتا گەلی عێراق بە هۆی قەیرانی سیاسییەوە نیگەرانن."
ئەو زیاتر ڕوونی كردووەتەوە كە لە ئێستادا هەموو لایەنەكانیان بۆ كۆبوونەوە بانگهێشت كردووە كە مەبەست لێی ژارەیەكی نیشتیمانییە بۆ قەیرانەكە و ئەگەر هاتوو لایەنەكان توانییان بڕوا لای مالیكی پێك بهێنن تاكو ڕێككەوتننامەی هەولێر جێبەجێ بكات، ئەوا هەنگاوی داهاتوو چارەكردنی كێشەكانی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت.
گوتەبێژەكەی پارتیی دیموكراتی كوردستان، لە ئەگەری سەرنەكەوتنی ئەم هەوڵەیشدا ڕێگەچارە لادانی مالیكییە لە پۆستەكەیدا.  هەروەها دەڵێت "ڕێزیش لەو كەسە گونجاوە دەنێین كە هەموو لیستەكان بە كورد و سوننەی لیستی عێراقیشەوە لەبارەیەوە ڕێك دەكەون؛ دەتوانین ڕێك بكەوین بەوەی كە ئیبراهیم جەعفەری ئەو كەسە بێت ببێت بە سرۆكوەزیرانی داهاتوو و ئەو لای هەمووان قبووڵكراوە

هەواڵی پەیوەندیدار