بالیۆزى پۆڵۆنیا له عێراق سه‌ردانى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك ده‌كات

به مه‌به‌ستى ئاڵوگۆرِكردنى بیرورِاو زانینى دوایین هه‌ڵوێستى پ.د.ك له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا و ره‌وشى سوریا و په‌ره‌سه‌ندنه هه‌رێمایه‌تیه‌كان، ئه‌مرۆ د. ستانسیلاڤ سمۆڵن بالیۆزى پۆلۆنیا له عێراق به یاوه‌رى هه‌ریه‌ك له د.جێرزى بابه‌ر و كریستۆف شتراچۆتا، له سه‌نته‌رى دیراساتى ستراتیژى پۆلۆنیا، سه‌ردانى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پ.د.ك كرد و له‌گه‌ڵ هێمن هه‌ورامى به‌رپرسى مه‌كته‌ب و ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤالانى مه‌كته‌ب كۆبوونه‌وه.
بالیۆزى پۆلۆنیا، پوخته‌یه‌كى له سه‌ر ئه‌و كارانه خسته‌روو كه بۆ به هێزتر كردنى په‌یوه‌ندییه هه‌مه لایه‌نه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و پۆلۆنیا ئه‌نجام دراون و رایگه‌یاند كه له ماوه‌یه‌كى نزیكى ئاینده‌دا ته‌واوى خزمه‌تگوزارییه‌كانى كارى كونسوڵگه‌رى له هه‌ولێر ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
هێمن هه‌ورامى، به ناوى پ.د.ك سوپاسى حكومه‌تى پۆلۆنیاى كرد بۆ كردنه‌وه‌ى كونسۆلگه‌رى له هه‌ولێر و هاتنى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى پۆلۆنیا بۆ مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى ، به ئاماژه‌یه‌كى سیاسى گرنگى به هێزبوونى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و پۆلۆنیا زانى.
دواتر هێمن هه‌ورامى وه‌لامى چه‌ندین پرسیارى كریستۆڤ شترا چۆتاى سه‌نته‌رى دیراساتى ستراتیژى پۆلۆنیاى دایه‌وه له سه‌ر تیروانینى پ.د.ك. سه‌باره‌ت به ره‌وه‌شى سیاسى و ژینگه‌ى ئابوورى و وبه‌رهێنان وسه‌قامگیرى له هه‌ریمى كوردستان وپرسى كه‌ركوك و په‌یوه‌ندى هه‌رێمى كوردستان و توركیا و هه‌ڵوێستى پ.د.ك له سه‌ر دۆخى سوریا و سیناریۆكانى ئاینده.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

