خه‌ڵات و رێزلێنانی مه‌سروور بارزانی به‌خشرایه دونیا بایز كچه قوتابی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراق
ئه‌مرِۆ 18\7\2012 له شاری كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌كه‌ی، نوێنه‌ری به‌رِێز مه‌سروور بارزانی خه‌ڵات و رێزلێنانی به‌رِێزیانی پێشكه‌ش به كچه قوتابی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراق دونیا بایز، كه كچه كوردێكه و ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ی بووه‌ته شانازییه‌كی دیكه‌ی كورد.
نوێنه‌ری به‌رِێز مه‌سروور بارزانی، كاروان محه‌مه‌د سابیر ئه‌مرِۆ له شاری كه‌ركووك به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌ی دونیا بایز كه‌ریم یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراق، رێزلێنان و خه‌ڵاتی تایبه‌تی به‌رِێز مه‌سروور بارزانی به‌خشییه ناوبراو و له‌سه‌ر زاری رێزدار مه‌سروور بارزانیشه‌وه، سڵاوی گه‌یانده خۆی و خانه‌واده‌ی دونیا بایز و ئاماده‌یی ئه‌وه‌شی نیشاندا، كه به‌رِێزیان ته‌ئكیدی كردۆه‌ته‌وه، هه‌رچییه‌ك پێویست بێت بۆ سه‌ركه‌وتنی زیاتر له قۆناغه‌كانی ئاینده‌یی له‌رِووی خوێندنه‌وه، درێغی ناكرێت، چونكه دونیا بایز ئه‌وه‌ی سه‌لماند، نه‌ته‌وه‌یه‌ك له ئێراقێكدا ده‌ژێت، كه خودان زمان و كلتور و ره‌سه‌نایه‌تی خۆیه‌تی و له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌ییه به‌ژیانێكی پێكه‌وه‌یی و له سایه‌ی ئارامیدا به‌ره‌و دیموكراسی زیاتر برِوات.
لای خۆیه‌وه، دونیا بایز كچه قوتابی سه‌ركه‌وتووی كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق، وێرِای سوپاسگوزاری خۆی بۆ به‌رِێز مه‌سروور بارزانی، ته‌ئكیدی كرده‌وه، ئه‌م رێزلێنان و خه‌ڵاته ئه‌وه‌مان لای دووپات ده‌كاته‌وه، كه ئێمه میلله‌تێكی زیندووین، هه‌روه‌ك دونیا داوایشیكرد له‌رِێگای به‌رِێز مه‌سروور بارزانیه‌وه رِه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات بكرێت بۆ خوێندن و سوپاسی هه‌موو مامۆستایانم ده‌كه‌م كه منیان به‌م رۆژه گه‌یاند.
بایز كه‌ریم باوكی دونیا به‌ناوی خانه‌واده‌كه‌یه‌وه، سوپاسی ئارِاسته‌ی به‌رِێز مه‌سروور بارزانی كرد و گوتی: ناردنی نوێنه‌ریان و رێزلێنان و خه‌ڵاتكردنی كچه‌كه‌م ئه‌و رِاستییه‌مانی بۆ دووپاتكرده‌وه، كه به‌رِێز مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی گه‌نج، خه‌می نه‌وه‌ی ئێستا و ئاینده‌یه‌تی، بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌ین، له‌سه‌ر رێبازی كوردایه‌تی به‌رده‌وام بین.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

