مه‌کته‌بی سیاسی پیرۆزبایی جه‌ژنی له دایکبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح له برا مه‌سیحییه‌کان ده‌کات

به بۆنه‌ی جه‌ژنی له‌دایک بوونی حه‌زره‌تی مه‌سیحه‌وه گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م مه‌سیحییه‌کانی کوردستان و عێراق و دونیا ده‌که‌ین، ئومێد ده‌که‌ین ئه‌مساڵ جه‌ژنی برا مه‌سیحییه‌کان ببێته هانده‌رێکی دیکه بۆ ئاشتی و ته‌بایی و قوڵکردنه‌وه‌ی گیانی به‌یه‌که‌وه‌ژیان، که له کوردستاندا وه‌کو بنه‌مایه‌کی گرینگ و سه‌ره‌کی بۆ گه‌شه‌کردنی وڵاته‌که‌مان به‌رجه‌سته بووه.
له‌کاتێکدا له کوردستان مه‌سیحییه‌کان ئازادانه جه‌ژنی خۆیان و یاده ئاینی و کلتورییه‌کانیان به‌رێوه‌ده‌به‌ن و کوردستان نه‌ک هه‌ر پێگه‌یه‌کی ئارام و ئاسوده‌یه بۆ مه‌سیحییه‌کانی کوردستان، به‌لکو بۆته ناوه‌ند و په‌نایه‌کی پڕ له ئاسایشیش بۆ سه‌رجه‌م مه‌سیحییه‌کانی عێراق، که له‌ژێر فشار و که‌شی نائارامدا ده‌ژین و به‌نا‌چاری بۆ ده‌ستخستن و به‌دیهێنانی ژیانێکی ئارام رویان له کوردستان کردووه.
جارێکی دیکه‌ش به‌ناوی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان گه‌رمتیرن پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه‌تان لێده‌که‌ین و هه‌موو ساڵێکتان هه‌ر جه‌ژن و خۆشی بێت.
مه‌کته‌بی سیاسی
پارتی دیمورکاتی کوردستان




