٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

کۆبوونەوەی شاندی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک لەگەل پارتە سیاسییەکانی لوبنان

سەرچاوە: KDP.info

 لە چوارچیوەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پ.د.ک لەگەل هیز و لایەنە سیاسیەکانی ولاتانی دەرەوە ، شاندیکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی درەوەی پ.د.ک بە سەرۆکایەتی هیمن هەورامی بەرپرسی مەکتەب و ئەندامیتی هەڤالانی دێسکی عەرەبی لە مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە، لە رۆژانی 13-16/7/2012 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، جەندین کۆبوونەوە و دیداری سیاسییان لەگەل ژمارەیەک پارتی لوبنانی ئەنجام دا.

لەوانەش کۆبوونەوە لەگەل  د. سەمیر جەع جەع سەرۆکی پارتی هیزە لوبنانییەکان ، شیخ ئەحمەد ئەلحەریری ئەمینداری گشتی تیار المستقبل ، شیخ سامی جمیل سکرتیری کۆمیتەی ناوەندی پارتی کەتائیبی لوبنانی و جمیل حایک  سکرتیری مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەمەل و سەرکردایتی پارتی پیشکەوتنی سۆشیالیستی.

لە تیکرای ئەو کۆبوونەوانەدا ، شاندی پ.د.ک ، بە وردی دوایین پەرەسەندەکانی نیوان هەریمی کوردستان و بەغدا و دۆخی ئیقلیمی بۆ ئەو پارتانە لە روانگەی پارتییەوە بۆ شیکردنەوە . پەرەپیدانی پەیوەندییە حیزبییەکانی نیوان پ.د.ک و ئەو پارتانە بە ئامانجی زیاتر خزمەتکردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی نیوان هەریمی کوردستان و لوبنان و ئاسۆکانی پەرەپیدانی ئەم پەیوەندییانە ، تەوەری دیکەی دیدارەکان بون. شاندی پ.د.ک سوپاسی ئەو پارتانە بە گشتی و تیار المستقبل بە تایبەتی کرد ، بۆ رەخسانی سەردانی شاندی دەزگای هەلبژاردنی پ.د.ک و دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندن تا لە نزیکەوە ئاشنا بن بە شیوازی کاری ئەو پارتانە و چۆنییەتی سود وەرگرتن لە ئەزموونەکانیان.

لە لایەکی دیکەوە ، میدیاکانی لوبنان بە بایەخەوە روومالی سەردنای شاندی پ.د.ک کردو لەم رووەشەوە ، لە کەنالی ئاسمانی MTVی لوبنانی بەرنامیەکی تایبەتی راستەوخۆی یەک کاتژمیری لەگەل سەرۆکی شاندی پ.د.ک ساز کرا. هەروەها ، رۆژنامەی السفیر ی لوبنانی چاوپیکەوتنێکی تایبەتی لەگەل سەرۆکی شاندی پارتی ئەنجام دا.
 

هەواڵی پەیوەندیدار