كەركووك پێوستی بەیەكریزی وهاوهەڵوێستی كوردە نەك پۆست وپایە

رێبوار حەمەلاو شوانی
دوژمنانی كورد بە درێژایی مێژوو، لە هەوڵی ئەوە دا بوونە كە خاك و وڵاتمان لێ داگیر بكەن و درز و ناكۆكی لە نێو ریزەكانی كوردستان دروست بكەن، بۆ ئەوەی بگەن بە ئامانجەكانیان رەنگە زۆرجاران نەبوونی هاووهەڵوێستی زیانێكی زۆری بۆ كورد بە تایبەت لە مەڕ كێشەی كەركووك بۆ بەدوا هاتبێت. بە تایبەت لە سەدەی رابردوودا هەمیشە كەركووك خاڵی بەیەك نەگەیشتن بووە لە نیوان كورد و حكومەتی عێراقدا .
كەركووك، خالی سەرەتای ئالوزیەكانەو لە ناو هاوكیشەكە شدا تاكە فاكتەری نەمانی ئالوزیەكانە، كەركووك هە میشەخالی چربونەوەی كیشەكان بووە و بەردەوام شوفینیە عەرەبەكان لە خەمی لەدەستدانی بوون، دیارە ئەوەش حەقیقەتیكی میژووییە كە عەرەبەكان بە دریژایی میژوو نەیانویستوە و پێ ناچی بشیانەوی بیر لە بێكەوە ژیان بكەنەوە لە ناو كەركووكدا، وە جی بەجی كردنی مادەی (140) و گەرانەوەی كەركووك بو سەر مێژووی جوگرافیای كوردستان دەكاتە یەكلاكردنەوەی پێكەوە ژیانی برایانەی نەتەوەكانی كەركووك .
ئەوەی لە ئێستادا زیاتر مەترسی لی دەكریت، دروستكردنی ناكۆكییە لە نێو كوردە بۆیە ناحەزانی كورد هەم بتوانن لە هەڵبژاردنەكانی داهاتووەدا پێگەی كورد لەو شارە لاواز بكەن، هەمیش هەندێك لایەنی و شۆڤێنی و دەستی دەركی كوردیش بەم كارەیان گەڕانەوەی كەركووك و جێبەجێكردنی ماددەی 140 دژوار تر بكەن .
نابێ خۆمان لەو حەقیقەتە لابدەین كە قۆناغی داهاتوو زیاد لە پێویست ناسك و هەستیارە و چارەنووسی كەركووك لەو شێوەیە نیە كە ئیرەیی پێ ببرێت، ئەمەش بۆ خۆی هەڵوێستەو وەستانی پێویستە و یەكبیری و یەك تەكبیری گەرەكە، هەروەها باشترە سەركردایەتی كورد لە ناو كەركووكدا گەلێك لە جاران بە بڕوایەكی مەزنترەوە، قۆڵی لێهەڵماڵن، هەندێ بەرژەوەندی لاواز و گچكە وەلا نێن و سەیری دۆزی كەركووك وەك باڵای كەركووك سەیر كەن و چونكە هەر كەمتەرخەمی و پشت گوێ خستنێك تەواوی مەسەلەكەو كەركووكیش ئەخاتە ژێر پرسیارەوە.
پارتی دیموكراتی كوردستان بە درێژایی مێژوو لە پێناو رزگاركردنی بست بە بستی خاكی كوردستان خەبات و تێكۆشانی كردووە و لە پێناو گەرٍانەوەی كەركووك و ناسنامەكەی گەورەترین شۆڕشی كردە قوربانی و هەموو كات داكۆكیكاری راستەقینەی گەرٍانەوەی كەركووك و گشت ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بووە .
هەر بۆیە چەند رۆژێكی كەم لە بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژادنی پارێزگان لە بەردەم كورد بە تایبەت لە كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم ماوە پێوستە لە جیاتی ئەوەی كاتی خۆمان بۆ بە دەستهێنانی پۆست و پایە لە نێو شارەكە دا بە هەدەر بدەین، هەوڵی یەكریزی و یەكخستنی دەنگی كورد بدەین، چونكە دروستبوونی درز لە نێو ریزەكانی كورد بە تایبەت شاری كەركووك بە پلەی یەكەم كورد تێدا زەررمەند دەبێت، و رەنگە ئەمەش خۆی لە خۆیدا سەرقاڵكردنی كورد بەم جۆرە كارە تەكنیكیانە بۆ ئەوە بێت تا لەو رێگەیەوە رێژەی دەەنگی كورد لەو ناوچە هەستیارە دا كە ساڵانێكی زۆر لە پێناویدا قوربانی و خەبات كراوە لاواز بكرێت .
لە لایەكە دیكەوە دەبێت بە هۆی هاتنەئارەی ئەو گۆڕانكارییە سیاسی و هەمەلایەنانەی ناوچەكە لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە جیاتی ناكۆكی كردن یەكترو دژایەتی یەكتر لە سەر پۆست و پایە زیاتر یەك هەڵوێستی خۆیان پیشان بدەن و زیاتر پێداگری لە سەر یەكریزی بكەینەوە وبە هەموو توانایەكمان بەرگری لە ماف و داخوازییەكانمان لەو ناوچانە بكەین، لەبەر ئەوەی شار ی كەركووك بۆ كورد، وەك شارەكانی تری هەرێمی كوردستان بایەخ و پێگەی خۆی هەیە، لە هەمانكاتدا شاری كەركووك چەقی داكۆكی كردنە لە مافی پاراستنی بوون و ناسنامەی كوردستانی هەموو ناوچە دابرێنراوەكانی تر.
لە ئێستادا هەر لێكترازانێكی یەكریزی نێوان حزب و لایەنە سیاسیەكانی كورد لە شاری كەركووك كاریگەری ڕاستەوخۆی لە سەر بارودۆخی ئەمنی و ئارامی ئەو شارەكە و كورد دەبێت و زیانی زۆر بە پرۆسەی هەوڵ و كۆششەكانی پرسی گەرانەوەی ناوچە دابرێنراوەكان و كەركووك دەگات و زەررمەندی راستەقینە كورد دەبێت لە شاری كەركووك.
لە ئێستادا كاركردن بۆ هاودەنگی بۆ جێبەجێكردنی ماددەی 140 ئەویش لە رێگەی هاووهەڵوێستی ئەركی هەموو لایەنە سیاسییەكانە، پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو كات باوەری بە كوردایەتی راستەقینە هەبووە كاری بۆ یەكریزی و هاوهەڵوێستی گشت پارت و لایەنە سیاسییەكان نێو كەركووك و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم كردووە و داكۆكیكارێكی راستەقینەی گەرٍانەوەی كەركووكی دڵی كوردستان بووە بوًناو باوەشی كوردستان.




