مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان جەژنی برا ئێزیدییەکان پیرۆز دەکات

بەیانی هەینی، جەژنی بە رۆژووبوونی برا ئێزیدییەکانە، کە بە جەژنی (ئێزی - یەزدان) ناسراوە، بەم بۆنەوە بەناوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە سەرجەم کوردی ئێزیدی لە سەرتاسەری کوردستان و دونیا لە ئاوارەیی دەکەین، ئومێد دەکەین ئەم جەژنە و هەموو بۆنە و رۆژێکیان هەمیشە شادی و بەختەوەریی بێت. لەتەک پیرۆزبایشمان بە بۆنەی ئەم جەژنەوە، هیوای هەمیشە ژیانێکی ئازاد و برایانە و یەکسان بۆ ئێزیدییەکان و سەرجەم پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان لە پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن دەخوازین.
جارێکی دیکەش ئەم جەژنە لە کوردی ئێزیدی پیرۆز دەکەین و هەمووشمان بەیەکەوە کاردەکەین لە پێناو پتەوکردنی گیانی پێکەوەژیان و رێزگرتنی جیاوازییەکان، بۆ ئەوەی بنەمای برایەتی و پەرەپێدانی دیموکراسی و ئازادی و گەشەپێدانی کوردستان و پێشکەوتنی زیاتر بکەین.
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١٩-١٢-٢٠١٣




