٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە كونسلی گشتی ئەلمانیا لە هەولێر كرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئەمرۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەددین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە (ئەلفرێد سیمس بروتس) كونسلی گشتی ئەلمانیا لە هەولێر كرد.

لە دانیشتنێكدا كە زعیم علی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و رەمزی شەعبان ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی ئامادەی ببون فازل میرانی وێرای بەخێرهێنانی تیشكی خستە سەر رەوشی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان و عێراق و تازە پێشهاتەكان.

دواتر سكرتێری مەكتەبی سیاسی دوپاتی كرد كە هەموو لایەنەكانی سیاسی هەرێمی كوردستان لە هەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان سەركەوتوو بوون و شتی باش ئەوەیە كە هەموو لایەنەكان حەزی بەشداری كردنیان هەیە لە كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم.

میرانی تەئكیدی كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە یەك ئاست دان وستاندن لەگەڵ هێزە براوەكانی هەڵبژاردنەكان دەكات و ئاماژەی بەوەدا كە هێزی براوە مافی خۆیەتی كە ئەو لایەنانە هەڵبژیرێت بۆ پێكهینانی حكومەت بەڵام خۆش بەختانە هەموو لایەك حەزی بەشداری كردنی لە حكومەتی داهاتوو هەیە.

هەروەها میرانی دوپاتی كرد كە پارتی دیموكراتی كوردستان حەزو ئارمانجی ئەوەیە كە هەموو لایەك لە حكومەتی داهاتووی هەرێمی كوردستان بەشداربن و حكومەتێكی ئەكتیڤ بێت و هەر وەك لە دروشمی بانگەوازی هەلبژاردنەكان دا دروشمی پارتی (پێكەوە بەرەو ژیانێكی گەشتر) بووە بۆ ئەوەی ئەم دروشمە بە مانای خۆی جێ بەجێ بكەین.

لەلای خۆیەوە كونسلی گشتی ئەلمانیا (ئەلفرێد سیمس بروتس) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانەو سڵاو و رێزی حكومەت و گەلی ئەلمانیای بە سەركردایەتی سیاسی كوردستان وگەلی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان پێشكەش كردو هیوای خواست كوردستان هەر لە گەشە سەندندابێت و ئارامتر و پێشكەتوو تر بێت.

 

           

هەواڵی پەیوەندیدار