سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پ.د.ك پێشوازى له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له كوتله‌ى پارتى كرد

ئه‌مڕۆ له باره‌گاى مه‌كته‌بى سیاسى له سه‌لاحه‌ددین فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پێشوازى له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى كوردستان له كوتله‌ى پارتى كرد.
له دانیشتنێكدا كه مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى و ڕه‌مزى شه‌عبان ئه‌ندامى یه‌ده‌گى مه‌كته‌بى سیاسى ئاماده‌ى بوون، فازل میرانى وێڕاى زۆر به گه‌رمى به خێرهێنانیان باسى له ڕه‌وشى ئه‌مڕۆى عێراق به گشتى و كودستان به تایبه‌تى كرد و ئاماژه‌ى به‌وه‌دا كه ئه‌م گرژیه‌ى له نێوان هه‌رێم و حكوومه‌تى ناوه‌ندى هه‌یه له سه‌ر پابه‌ندنه‌وبونى لایه‌نى حوكمڕانى عێراقه به ده‌ستوورى عێراقى فیدڕاڵ و مافه ده‌ستووریه‌كانى گه‌لى كورد و تاك ڕه‌وانه به‌ره‌و ئاقارى دیكتاتۆریه‌ت ده‌ڕوات و ئه‌مه كێشه‌ى هه‌موو گه‌لى كورده و كه سه‌رۆك بارزانى به ده‌نگ هاتووه و ئه‌مه كێشه‌ى شه‌خسى نییه.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌كرد كه سه‌رۆك بارزانى و ئێمه وه‌كو پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رگرى له نه‌گۆڕه‌كانى نه‌ته‌وه‌یى كورد له كوردستان و نه‌گۆڕه‌كانى نیشتمانى عێراقى و پڕه‌نسیپه‌كانى دیموكراتییه‌ت ده‌كه‌ین و كار ده‌كرێت له سه‌ر دروستكردنى ڕێڕه‌وى پرۆسه‌ى سیاسى و شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه و پێداگیرى له سه‌ر رێككه‌وتنه‌كانى نێوان پێكهاته سیاسیه‌كانى عێراق به تایبه‌تى ڕێككه‌وتننامه‌ى هه‌ولێر كه بووه هۆى پێكهێنان و دروستبوونى حكوومه‌تى نوێى عێراق.
دواتر سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى ده‌ست خۆشى له كاره‌كانى كوتله‌ى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان كرد به تایبه‌تى ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵ یه‌كترو لایه‌نه‌كانى تر كه ڕه‌فتارێكى شارستانییه و چاوه‌ڕوانكراو بوو له په‌رله‌مانتارانمان كه قوتابى قوتابخانه‌ى پارتى و ڕێبازى بارزانى نه‌مرن.
له لاى خۆیانه‌وه په‌رله‌مانتارانى كوتله‌ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان سوپاسگوزارى خۆیان بۆ ئه‌م پێشوازییه گه‌رمه‌ى كه لێیان كراوه به مه‌كته‌بى سیاسى ڕاگه‌یاند و دواتر ده‌رگاى گفتوگۆ و پرسیار كرایه‌وه و فازل میرانى به ڕاشكاوى وه‌ڵامى دایه‌وه.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

