٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

شاندی دانوستكاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبۆوه‌

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-  KDP.info/ له‌ چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ شاندی دانوستكاری پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گه‌ڵ شاندی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبۆوه‌.

شانده‌كه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌ له‌ لایه‌ن فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتیه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرا، له‌ لایه‌ن مه‌ولود باوه‌ مراد سه‌رۆكی شاندی دانووستكاری یه‌كگرتووی ئیسلامی پێشوازی كران.

له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌رنامه‌ی كابینه‌ و چۆنیه‌تی دیاریكردنی میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردن، خرانه‌ به‌رباس و گفتوگۆ و وتوێژی پێویستیان له‌ باره‌وه‌ كرا، له‌ سه‌ر پرسه‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌ هه‌ردوولا له‌ سه‌ر بابه‌ته‌كان هه‌ماهه‌نگ و هاوڕابوون و به‌ تایبه‌تیش كه‌ حكوومه‌ت، حكوومه‌ت حكومه‌تایه‌تی خۆی، به‌ گوێره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ به‌ڕێبكات، كه‌ له‌ سه‌ری رێك ده‌كه‌وین و یاسا و رێنماییه‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان جێبه‌جێبكات و هاوكات به‌ره‌و ئاراسته‌ی هێمنی به‌ دامه‌زراوه‌كردنی حكوومه‌ت وه‌كو پێویستی قۆناغه‌كه‌ و هه‌روه‌ها رووبه‌رووبونه‌وه‌ی دیارده‌ نه‌خوازراوه‌كان و هه‌موو هێز و توانای كوردستان ته‌رخان بكرێت له‌ پێناو به‌دیهێنانی ئاوات و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانی و هاووڵاتیانی كوردستان و ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌ بواره‌ جیاجیاكاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار