مەكتەبی سیاسی پرسەنامەیەك ئاراستەی شێخ صانع بارزانی و بنەماڵەی بارزانی دەكات

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بۆ بەرێز شێخ صانع بارزانی و بنەماڵەی بارزانی
بەداخ و پەژارەوە هەواڵی كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان و هاوسەری خوالێخۆشبوو جەنابی (شێخ ئەحمەدی بارزانی)مان پێگەیشت. بەناوی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان_ەوە پرسە و سەرەخۆشیتان لێدەكەین و هاوبەشی خەمتانین لەو مصیبەتە. هیوادارین دواكۆست و ناخۆشی خانەوادە تێكۆشەرەكەتان بێت و لە خوای مەزن داواكارین جێگای خوایلێخۆشبێت بەهەشتی بەرین بێت و سەبوری و تەحەمول و تەمەندرێژی بدات بە ئێوە..
انا لله وانا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
10/12/2013




