٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە نوێنەری ژنانی پارتە سیاسیەكانی كوردستان كرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئەمرۆلەبارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەددین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە نوێنەری ژنانی پارتە سیاسیەكانی كوردستان كرد.

لە دانیشتنەكەدا محمود محمد و جعفر ئێمینكی ئەندامانی م.س و رەمزی شەعبان ئەندامی یەدەگی م.س ئامادە بوون فازل میرانی وێرای بەخێرهێنانی میوانان خوشحال خۆی بۆ ئەم سەردانەیان دەربری و ئاماژە بە گرنگی رۆلی ئافرەت كرد لە كومەڵگەدا چ وەك دایك چ وەك پێشمەرگە لە سەنگەری بەرگری لە سەردەمی شۆرش دا چ وەك ئەندامێكی كارا لە كۆمەڵگادا و ئەوەی خستەروو كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دامەزراندنیەوە تا ئێستا ڕۆل و كاریگەری ئافرەتی لەبەرچاو گرتووە هەر لە دامەزراندنی (ی ئا ك) و ئەوەی كە ئێستا چەندین ئافرەتی بە توانا لە سەركردایەتی پارتی دا هەن و كارو چالاكییەكانیان بەرچاون، وئامادەیی پارتی دەربڕی بۆ هەرجورە هاوكاری و پالپشتی كردنیان بۆ كارەكانیان .

دواتر سكرتێری مەكتەبی سیاسی گوتی:كە گوێبیستی ئەوە دەبم كە ئافرەتێك توندوتیژی لەگەڵی كراوە زۆر پێ دلگران دەبم كە لە كۆمەلگایەك كە ئێمە تیدا بەرپرسین چۆن ئەم كردارانە ئەنجام دەدرێن و دەبێ ئێمە هەموومان بە ژن و پیاو رێگر بین لەم چەندە وئافرەت دەبێت خۆی بگەینیتە ئەو ئاستەی كە بە نیشاندانی توانایی ولێهاتووی خۆی وەلام بداتەوە.

لەلای خۆیانەەوە نوێنەری ژنانی پارتە سیاسیەكانی كوردستان خوشحالی و سوپاسگوزاری خۆیان بۆ مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان دەربری و بۆ ئەم پێشوازییەو ئەم دەرفەتەی كە پێیان دراوە و ئاماژەیان بە چەندین خال دا كە بابەتی بەشداری ئافرەت ببێتە خالێكی گرنگ لە بەرنامەی داهاتووی حكومەت داو ئافرەت وەكو ئافرەت معاملەی لەگەڵ نەكرێت لە دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم دا بەلكو بە لێهاتوویی و كارو چالاكییەكان و خزمەت بیت.

هەروەها نوێنەری ژنانی پارتە سیاسیەكانی كوردستان ئاماژەیان بەوەدا كە هێشتا مەترسی لەسەر ئافرەت هەیەو ژیانیان پارێزراو نیەو دەبێت حكومەتی هەرێم و بەرپرسانی هەرێم زیاتر كار بكەن لە پێناو نەهێشتنی ئەم مەترسییەو زۆر كوسپ هەن كە هێشتا ئافرەت لێ رزگار نەبوویەو دەبێت كار بكرێت بۆ لابردنی ئەم كۆسپانە تا ئافرەت باشتر بتوانێت ڕۆلی خۆی بگێرێت وە لەلای خۆیانەوە یادداشتەكی چەند خالیان پێشكەشی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كردستان كرد.

 

 

                  

هەواڵی پەیوەندیدار