٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

په‌یامی پیرۆزبایی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆتایی‌هاتنی کۆنگره‌ی حزبی شیوعی

سەرچاوە: KDP.info

مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ بۆنه‌ی کۆتایی هاتنی کۆنگره‌ی پێنجه‌می حزبی شیوعیی کوردستان، ئه‌م په‌یامه‌ی ئاراسته‌ی سکرتێری گشتی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حزبی شیوعی کرد

 

هاوڕێی بەڕێزمان كاك (كەمال شاكر) سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی كوردستانی هاوپەیمانمان

سڵاو و رێز

بەبۆنەی كۆتاییهاتنی كارەكانی كۆنگرەی پێنجەمی حزبە تێكۆشەرەكەتان بە سەركەوتوویی و سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی بەڕێزتان بە سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی، پیرۆزبایی گەرم لە ئێوە و هەموو شیوعییەكانی كوردستان دەكەین و لە رێی بەڕێزیشتانەوە پیرۆزبایی لەو هاوڕێیانە دەكەین كە بۆ كۆمیتەی ناوەندی و مەكتەبی سیاسی و دەستە باڵاكانی حزب هەڵبژێراون.

 

ئێمە لە مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و گشت ئەندامان و لایەنگرانی پارتی بە شانازییەوە دەڕوانینە خەبات و رۆڵی نیشتمانپەروەری حزبی شیوعی كوردستان و شەخصی بەڕێزتان كە هەمیشە لە سەنگەری پێكەوەییدا بۆ نەمانی دیكتاتۆری و زوڵمی شۆفێنییەت و دامەزراندنی دەوڵەتی مەدەنی و دیموكراسی و پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی و دادپەروەری و ئاوەدانكردنەوەی كوردستان و ئاشتەوایی تێكۆشاوین و ئێستاش لە هەمان سەنگەردا لەگەڵ هێزە نیشتمانپەروەر و دیموكراتخوازەكانی عێراق درێژەمان بە خەبات داوە بۆئەوەی جارێكی دیكە دیكتاتۆری نەگەڕێتەوە و دەستوور وەكوو بنەمایەكی دروست بۆ دامەزراندنی عێراقی نوێی دیموكراسی و فیدراڵی جێبەجێ بكرێ و عێراق لە مەینەتی جەنگی مەزهەبی و جیاكاری نەتەوەیی و مەیلی تاكڕەوی و سەنترالیزم رزگار بكات و هەرێمی كوردستان بە ئارامی و ئاشتەوایی برەو بە خەباتی پتەوتر كردنی كۆڵەگەكانی دیموكراسی و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان بدات.

 

جارێكی تر پیرۆزبێ لە بەڕێزتان و شیوعییەكانی كوردستان و درود بۆ گیانی پاكی شەهیدانتان.

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

16/7/2012

هەواڵی پەیوەندیدار