٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە پاڵەوانی پاڵەوانەكانی جیهان سەردار ئیسماعیل حەوێز كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەلاحەدین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە یاریزانی لەش جوانی و پاڵەوانی پاڵه‌وانەكانی جیهان (سەردار ئیسماعیل حەوێز) كرد.

لە دانیشتنێكدا فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی وێرای زۆر بە گەرمی بەخێر هێنان و پیرۆزبای كردنی (سەردار ئیسماعیل) بە بۆنەی دەستهێنانی نازناوی پالەوانی پالاوانەكانی جیهانی تیشكی خستەسەر گرنگی وەرزش لە ناساندنی مللەتەكان و نەتەوەكان و لەسەر ئاستی جیهان و تەئكیدی كرد كە وەرزش تایبەتمەندیەكی پۆزێتیڤی هەیە بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لە نێوان وڵاتەكان و نەتەوەكان و دووپاتی كرد كە زۆر وڵات هەن لە رووی ئێكونومی زۆر ناسراو نین بەڵام لە وەرزش دا سەركەوتوون و ناسراون لەسەرتاسەری جیهان. هەروەها میرانی ئاماژە بەوەدا كە دەستهێنانی نازناوی پالاوانی پالاوانەكانی جیهان لە لەش جوانی دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ گەلی كوردستان و لێدانی سروودی نیشتمانی ئەی رەقیب و بەرزكردنەوەی ئاڵای كوردستان لە كاتی بەخشینی خەڵات دا گەورەترین دەستكەوتە كە لە وڵاتێكی ئەوروپی بەرێوەچوو ئەویش ئەڵمانیایە.

فازل میرانی ئامادەیی پارتی دیموكراتی كوردستان نیشاندا بۆ هاوكاری كردنی هەموو وەرزش كارەكانی كوردستان و بەرەوپێش بردنی وەرزش لە هەرێمی كوردستان.

لە لای خۆیەوە پالەوان (سەردار ئیسماعیل حەوێز) سوپاسی مەكتەبی سیاسی پارتی كرد بۆ ئەو پێشوازیەی گەرمەی كە لێكراو ئاماژە بەوەدا كە ئەم دەستكەوتە دەستكەوتی هەموو گەلی كوردستانەو وەرزش بوارێكی زۆر كاریگەرە لە دروستكردنی پەیوەندی لە نێوان گەلان داو هیوای خواست كە حكومەتی هەرێمی كوردستان زیاتر بایەخ بە وەرزش و وەرزشكاران بیدات.

شایانی باسە پالەوان (سەردار ئیسماعیل حەوێز) ساڵی 1976 لە شاری كوی لە دایك بووەو لە ساڵی 1998 بروانامەی بەكالۆریۆس لە ئاداب بەشی كوردی وەرگرتووەو ساڵی 2009 بروانامەی بەكالۆریۆس لە یاساو رامیاری وەرگرتووەو دەرچووی ئەكادیمیای ویدەری نێودەوڵەتی بۆ راهێنەرایەتی و ناوبژیوانی یە لە ساڵی 2007 لە ئەسكەندەریە لە وڵاتی میسر و چەندین نازنا پلە بەرز لە پالاوانیەتەكان دا لە نێوان ساڵی 2000 تا 2013 وەریگرتووە تا دوایین نازناو كە ئەم ساڵ لە شاری رۆدئەلبەن لە ئەڵمانیا بەرێوەچوو بە ناوی پالەوانێتی (مستەر یونیڤێرس) كە تێدا (سەردار ئیسماعیل حەوێز)ی پالەوان بووە یەكەمی یەكەمەكان جیهانی.

هەواڵی پەیوەندیدار