سه‌رۆکي هه‌رێم: ئه‌وانه‌ي هێرش ده‌که‌نه سه‌ر ئه‌و هاوڵاتيانه‌ي که تێڕوانينێکي جياوازيان هه‌يه له کۆمه‌ڵگه‌يه‌کي ديموکراتدا جێيان نابێته‌وه

مه‌سعود بارزاني سه‌رۆکي هه‌رێمي کوردستان له په‌يامێک‌دا سه‌باره‌ت به توندوتيژييه‌کاني ئه‌م دواييه‌ي هه‌ندێ له ناوچه‌کاني هه‌رێمي کوردستان جه‌ختي کرده‌وه، گه‌لي کورد شه‌ڕي زۆري کردووه و زۆريش ناڕه‌حه‌تيي چه‌شتووه، منداڵ و برا و خوشک و دايک و باوکمان له‌ده‌ست داوه، ته‌واوي ئه‌و هه‌وڵ و قوربانييه‌ش بۆ به‌ديهێناني ئاشتي و ئازادي بووه و به هيچ شێوه‌يه‌ک قه‌بوول ناکه‌ين بگه‌ڕێينه‌وه قۆناغي جاران. ئه‌مه‌ش ده‌قي په‌يامه‌که‌يه:
"ته‌واوي دانيشتواني هه‌رێمي کوردستان به بێتاقه‌تيه‌کي زۆره‌وه سه‌يري رووداوه‌کاني چه‌ند رۆژي رابردوو ده‌کات، که بووه هۆي گيان له‌ده‌ستداني چه‌ند هاوڵاتيه‌ک. من وه‌کو خۆم گيان له‌ده‌ستداني هه‌ر هاووڵاتيه‌ک له‌م هه‌رێمه‌ماندا به تراژيدياکي ناپه‌سه‌ند و قه‌بووڵنه‌کراو داده‌نێم.
له کاتێکدا پێده‌چێت هه‌ندێک که‌س بيانه‌وێت تراژيدياي ئه‌م رووداوانه بۆ سوودي خۆيان کۆتايي پێ‌بێنن، ده‌مه‌وێت راي خۆم و هه‌موو ئه‌وانه‌ي که کوردستانيان خۆش ده‌وێت روون بکه‌مه‌وه ده‌رباره‌ي ئه‌و توندوتيژيه‌ي که له ماوه‌ي چه‌ند رۆژي رابروودا ئه‌و خۆپيشاندانه‌يان شێواند.
به‌بێ له‌به‌رچاوگرتني لايه‌نگري سياسي و ئاييني و شوێني له‌دايکبوون، ته‌واوي دانيشتواني هه‌رێمي کوردستان به‌شێوه‌يه‌کي يه‌کسان دروست کراون و له به‌رامبه‌ر ياساشدا پێويسته به‌و شێوه‌يه مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ بکرێت. وه‌کو دانيشتواني هه‌رێمێکيي ديموکراسي، هه‌موو هاوڵاتيان مافي ئه‌وه‌يان هه‌يه که خۆپيشانداني ئاشتيانه ئه‌نجام بده‌ن. هه‌موو که‌س مافي ئه‌وه‌ي هه‌يه کۆبوونه‌وه‌ي جه‌ماوه‌ريي ئاشتيانه ئه‌نجام بدات و پارتي سياسي پێک بهێنێت و به‌شداري له هه‌ڵبژاردندا بکات و هاوڵاتيانيش ده‌توانن ده‌نگ به‌و لايه‌نه بده‌ن که پێيان وايه نوێنه‌رايه‌تيه‌کي ته‌واويان ده‌کات له حکومه‌تدا.
به‌بێ ڕه‌چاوکردني لايه‌نگريي سياسي، ئێمه هه‌موومان هاوڵاتيي کوردستانين. پێده‌چێت هه‌موومان ده‌رباره‌ي چه‌ند سياسه‌تێکي تايبه‌تي هاوڕا نه‌بين و تێڕوانينێکي لێکچووشمان نه‌بێت ده‌رباره‌ي شێوازي کاري حکومه‌ت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه خوشک و براي يه‌کترين. هه‌ربۆيه‌ش، پێويسته رێز له دامه‌زراوه‌کانمان بگرين و پرۆسه‌ي ديموکراسي هه‌رێميش ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت بۆ ئه‌وه‌ي به‌شێوه‌يه‌کي ئاشتيانه دانوستان ئه‌نجام بده‌ين و جياوازيه‌کانمان که‌م بکه‌ينه‌وه. ده‌نگي خه‌ڵکه‌که‌مان بڕيار له‌سه‌ر چاره‌نووسي سياسي وڵاته‌که‌مان ده‌دات. ناکرێت ئه‌و پرۆسانه له رێي توندوتيژي و هه‌وڵي نابه‌رپرساني که‌مينه‌يه‌که‌وه ئاوه‌ژوو بکرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ي له رێي هێزه‌وه ويستي خۆيان بسه‌پێنن و جێبه‌جێي بکه‌ن. ئه‌نجامداني کارێکي وه‌ها له گرنگي و قورسيي ئه‌و به‌هايانه که‌م ده‌کاته‌وه که به‌لامانه‌وه گرنگن و ته‌واوي ئه‌و مافانه‌ي ديکه‌ش ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه له رێي ديموکراسيه‌وه به‌ده‌ستمان هێناون و به‌ديلي ئه‌وه‌ش ده‌بێته فه‌وزا يان ديکتاتۆريه‌ت که تێيدا حه‌زي که‌مينه‌يه‌ک بڕيار له‌سه‌ر چاره‌نووسي زۆرينه‌يه‌ک ده‌دات. ته‌واوي خه‌ڵکي عێراق ده‌رئه‌نجامي سيسته‌مێکي وه‌ها باش ده‌زانێت و به‌دڵنياييه‌وه‌ش ئێمه ناگه‌ڕێينه‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه. له ده‌ستکه‌وتني ئامانجه هاوبه‌شه‌کاني پێشکه‌وتني ديموکراسيماندا، نابێت رێگا بده‌ين ئه‌و به‌ها باڵايانه له‌ده‌ست بده‌ين که ده‌مانه‌وێت بيانپارێزين.
وه‌کو هاوڵاتيانيش، ئێمه هه‌موومان به‌رپرسياريه‌تيي ئه‌وه‌مان له‌ئه‌ستۆدايه که ئارامي و ئاسايشي کۆمه‌ڵگاکه‌مان بپارێزين. هه‌موومان ئه‌و به‌رپرسياريه‌تيه‌مان له‌ئه‌ستۆدايه که باري ئاسايش و سه‌لامه‌ت بۆ هاوڵاتيان دابين بکه‌ين و موڵک و ماڵي تايبه‌تيان بپارێزين و رێز له مافه‌کاني مرۆڤ بگرين. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا، پێويسته پێکه‌وه دژ به هه‌ر کرده‌وه‌يه‌کي توندوتيژي و که‌سێک رابوه‌ستين که هه‌وڵي ئه‌وه ده‌دات مافي ئاسايشي تاکه‌که‌س له هاوڵاتيان وه‌ربگرێته‌وه. ئێمه وه‌کو گه‌لي کورد شه‌ڕي زۆرمان کردووه و زۆريش ناڕه‌حه‌تيمان چه‌شتووه، منداڵ و برا و خوشک و دايک و باوکمان له‌ده‌ست داوه، ته‌واوي ئه‌و هه‌وڵ و قوربانييه‌ش بۆ به‌ديهێناني ئاشتي و ئازادي بووه.
هه‌ربۆيه‌ش، پێويسته رێگا به‌و که‌سانه نه‌ده‌ين که ده‌يانه‌وێت بمانده‌ن به گژ يه‌کتريدا يان ده‌يانه‌وێت هه‌وڵي جددي و ياسايي ئێمه بۆ به‌رژه‌وه‌نديي خۆيان کۆتايي پێ بهێنن. ئێمه هه‌موومان يه‌ک ئامانجمان هه‌يه که بريتيه له هه‌بووني کوردستانێکي به‌هێز و ديموکرات و ئارام و پێشکه‌وتوو. پێويسته هه‌مووشمان وه‌کو يه‌ک دژ به توندوتيژي بين، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتني ئامانجه‌که‌ي و هانده‌ره‌که‌ي. کاتێک باڵه‌خانه‌ي حکومه‌ت يان پارتێک هێرش ده‌کرێته سه‌ري و ده‌سوتێنرێت، کاتێک خۆپيشانده‌ران ئازاريان پێ ده‌گات و پۆليس ته‌قه‌ي لێده‌کرێت، ئه‌وه پێشێلکردني مافي هه‌موو که‌سێکه. بێده‌نگ کردني که‌ناڵێکي ته‌له‌ڤزيۆني يان که‌سێک که تێڕوانينێکي جياواز به خه‌ڵکي راده‌گه‌يه‌نێت شتێکي ناشيرينه بۆ هه‌موومان. پێويسته مافي هه‌موو که‌س به يه‌کساني بگيرێت.
هه‌ر بۆيه‌ش، پێويسته هه‌موومان پێکه‌وه وه‌کو کۆمه‌ڵگه هاوده‌نگ بين و دژي کرده‌وه‌ي که‌مينه‌يه‌کي راديکاڵ بين. ئه‌وانه‌ي که هێرش ده‌که‌نه سه‌ر خۆپێشانده‌راني ئارام هيچ شوێنێکيان له کۆمه‌ڵگه‌ي ئێمه‌دا نييه. ئه‌وانه‌ي که ده‌يانه‌وێت که‌ناڵه ميدياييه‌کان بسوتێنن يان هێرش بکه‌نه سه‌ر هاوڵاتيان که تێڕوانينێکي جياوازيان هه‌يه يان موڵک و باره‌گاي حزبێک بڕوخێنن يان پۆليسێک بکوژن له کۆمه‌ڵگه‌يه‌کي ئازاد و ديموکراتدا جێيان نابێته‌وه که له لايه‌ن ياساوه به‌ڕێوه ده‌برێت.
هه‌ر بۆيه‌ش، په‌يامي من بۆ ئه‌و که‌سانه‌ي که کوردستانيان خۆش ده‌وێت ئه‌مه‌يه، ته‌نيا ئه‌وانه‌ي پشتگيري له ئاشتي ده‌که‌ن له‌گه‌ڵ منن. هه‌ر که‌سێک که ده‌يه‌وێت کاري توندوتيژي بکات يان مافي که‌ساني ديکه پێشێل ده‌کات له کوردستاندا جێي نابێته‌وه.
له ماوه‌ي چه‌ند رۆژي رابردوودا، ژماره‌يه‌کي زۆر که‌س پشتگيريي خۆيان بۆ سه‌رخستني ئاشتيي دووباره کردۆته‌وه و په‌يامي "ئاشتي ئاشتي ئاشتي" ئه‌وانيش په‌يامي هه‌موومانه. با هه‌ر که‌سێک له خوشک و برايانمان که کوردستاني خۆش ده‌وێت کار بکات بۆ رێزگرتن له به‌ره‌و پێشچووني ئاشتيانه‌ي هه‌رێمه‌که‌مان. با هه‌موو به‌رپرساني سياسي ئاماده‌يي خۆيان ده‌ربڕن بۆ ئه‌نجامداني دانوستاني ئارام و ئاشتيانه به‌بێ جياوازيه‌کان. با هه‌موومان پێکه‌وه کار بکه‌ين بۆ گه‌يشتن به ئامانج. ڕێگاي ئێمه دوور و درێژه. پێويسته چاکسازيي سياسي و کۆمه‌ڵايه‌تي ئه‌نجام بدرێت، پێويسته ده‌رفه‌تي نوێ بڕه‌خسێت، پێويسته کۆتايي به گه‌نده‌ڵي بهێنرێت، ئيدي له هه‌ر شوێنێک بێت. نابێت جياوازيه‌کاني نێوانمان ببێته هۆي دابه‌شبوونمان، به‌ڵکو ده‌بێت به‌هێزترمان بکه‌ن. هه‌ريه‌که‌مان ده‌توانێت ئايدياي خۆي ده‌ربڕێت و به شێوه‌يه‌کي ڕێک و پێک و به نيه‌تێکي باشه‌وه ڕکابه‌رايه‌تي بکه‌ين بۆ به‌ره‌و پێشبردني هه‌رێمه‌که‌مان. ئه‌مه‌يه گه‌وهه‌ري ديموکراسي، يه‌کگرتووييمان له کاتي هه‌بووني جياوازيه‌کانماندا ده‌بێته هۆي گه‌يشتنمان به خه‌ونه‌کانمان.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)