فازل میرانى بۆ كه‌نالى ئه‌لعه‌ره‌بیه: پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان مامه‌ڵه له گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناكات

فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له میانه‌ى به‌شداریكردنى له به‌رنامه‌ى (نوقته‌ت نیزام)ى كه‌ناڵى ئه‌لعه‌ره‌بیه كه ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى په‌خشكرا، رۆشنایى خسته‌ر سه‌ر چه‌ند پرسێكى په‌یوه‌ست به هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تى نێچیرڤان بارزانى كه كاندیدى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانه بۆ ئه‌و پۆسته ، هاوكات ئاماژه‌شى به په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و قه‌یرانى سووریا كرد.
له سه‌ره‌تاى دیداره‌كه‌دا، له وه‌ڵاكى پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌و شكسته‌ى كه یه‌كێـتى نیشتمانى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى 21ى ئه‌یلولدا، دووچارى هات، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى رایگه‌یاند كه یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، دووچارى شكست نه‌بووه و به‌ڵكو دووچارى كه‌وتن بووه و راشیگه‌یاند كه حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای ژماره‌ی كورسی په‌رله‌مان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ناكات، به‌ڵكو له‌سه‌ر بنه‌مای مێژوو و جوگرافیا و ئه‌دای ئه‌و حزبه مامه‌ڵه ده‌كات و گووتییشى نه‌خشه‌ى سیاسى گۆڕانكارى به سه‌ردا نه‌هاتوه، به‌ڵكو ئاراسته‌ى سیاسى گۆڕانكارى به سه‌ردا، هاتووه.
| گه‌لی كورد بنه‌ماڵه‌ی بارزانی قه‌بوڵ كردووه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی و ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی كردنی هه‌رێم ده‌یكات، له‌توانای هیچ كه‌سێكی تردا نییه |
میرانى سه‌باره‌ت به سه‌ركه‌وتنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند كه پارته‌كه‌یان قۆرخى ده‌سه‌ڵاتى نه‌كردووه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌وان زۆریینه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانى كابینه‌ى هه‌شته‌مى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند كه نێچیرڤان بارزانى كاندیدى پارته‌كه‌یانه بۆ ئه‌و پۆسته.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش، سه‌باره‌ت به دیاركردنی نێچیرڤان بارزانی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌نده‌هه‌مین جار، میرانی گوتى: نێچیرڤان بارزانی چانسی زیاتره و ئه‌دای باشتره و جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه گه‌لی كورد بنه‌ماڵه‌ی بارزانی قه‌بوڵ كردووه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی و ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی كردنی هه‌رێم ده‌یكات، له‌توانای هیچ كه‌سێكی تردا نییه.
ده‌رباره‌ى دۆخى رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى نێوان پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان، میرانى رایگه‌یاند كه جار و بار گوێبیستى ئه‌وه ده‌بین كه پێویسته رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژى هه‌مواربكرێته‌وه و پێداچوونه‌وه‌ى بۆ بكرێت، ره‌تیشیكرده‌وه كه كه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى به هۆكارى رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژیه‌وه بووبێت و به‌و پێیه‌ى كه رێككه‌وتننامه‌ى رێكه‌وتننامه‌ی ستراتیژی خزمه‌تی كورد و عێراقیشی كردووه.
| كه‌وتنه‌كه‌ى یه‌كێتى به هۆكارى رێككه‌وتننامه‌ى ستراتیژیه‌وه نەبووە |
سه‌باره‌ت به ئه‌داى پارێزگاره‌كانى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش له رووى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزاریه‌وه، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌دای ئیداری پارێزگاری هه‌ولێر باشتربووه له ئه‌دای پارێزگاره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی سلێمانی، له رووی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌وه له كاتێك دا كه بودجه به‌سه‌ر هه‌ولێر و شاره‌كانی تری كوردستاندا دابه‌شكراوه.
سه‌باره‌ت به پرسى نه‌خۆشكه‌وتنى به‌رێز جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدڕاڵ، فازل میرانى ئه‌وه‌ى خسته روو كه ئه‌وه‌ى له ئێستادا، عێراق، به هۆى نه‌بوونى ئه‌من و ئاسایش و خزمه‌تگوزاریه‌وه پێیه‌وه ده‌یناڵێنێت، به هۆكارى غیابى تاڵه‌بانیه‌وه، نییه.
سه‌باره‌ت به پرسى سه‌دا حه‌ڤده‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، كه له به‌غداوه بۆ هه‌رێمى كوردستان دێت، میرانى رایگه‌یاند كه پێدانى سه‌دا حه‌ڤده له بودجه‌ى عێراقى فیدراڵ به هه‌رێم، له سه‌ر بنه‌ماى سه‌رژمێرى دانیشتووان نه‌بووه، به‌ڵكو به هۆى ته‌وافووقى سیاسییه‌وه بووه.
سه‌باره‌ت به دۆخى سوریا سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاشكرایكرد كه هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى له كاروبارى ناوخۆى سوریا وه‌رنه‌داوه و به‌ڵكو سه‌رۆكى هه‌رێم داواى له كوردان كردووه كه سه‌ربه‌خۆیانه كاربكه‌ن.




