نێچیرڤان بارزانى له گه‌ڵ فراكسیۆنى پارتى كۆ بووه‌وه

هەولێر - تایبەت بە KDP.info/ پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11ى نۆڤه‌مبه‌رى 2013، نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى تازه ده‌رچووى فراكسیۆنى پارتى له خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا كۆ بووه‌وه.
سه‌ره‌تا نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى له په‌رله‌مانتاران كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى له كار و ڕاپه‌راندنى ئهركانیاندا بۆ خواست، هه‌روه‌ها تیشكى خسته بایه‌خى گه‌وره‌ى هه‌ڵبژاردن وه‌ك مۆدێلێكى هاوچه‌رخ بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و خزمه‌تكردنى هاووڵاتیان و باسى له ڕۆڵى گرنگى په‌رله‌مانتاران و په‌رله‌مان كرد به‌وه‌ى كه به شێوه‌یه‌كى ورد و ڕه‌خنه‌گرانه چاودێریى كاره‌كانى حكوومه‌ت بكه‌ن و حكوومه‌ت و په‌رله‌مان پێكه‌وه له خزمه‌تى هاووڵاتیانى كوردستاندا بن.
نێچیرڤان بارزانى هه‌وروه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه ساڵانى داهاتوو له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان گرنگ و بایه‌خدار ده‌بن و قۆناغێكى تازه ده‌ست پێده‌كات، جه‌ختیشى له‌سه‌ر گرنگیى بهدامودهزگاییكردنى زیاترى ده‌زگانى هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه ده‌بێ بایه‌خ و گرنگییه‌كى زیاتر به بواره‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندروستى و چاككردنى سیسته‌مى كارگێڕى له هه‌رێمى كوردستان بدرێت و تا بكرێت ڕۆتین كه‌م بكرێته‌وه و ڕاییكردنى كار و مامه‌ڵه‌كانى هاووڵاتیان ئاسانتر ببێت.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها به‌شداریكردنى به‌رده‌وام و كاراى په‌رله‌مانته‌رانى له دانیشتن و كۆبوونه‌وه و كفتوگۆكانى په‌رله‌ماندا به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و داواى كرد كه ببنه ده‌نگ و نوێنه‌رى ڕاسته‌قینه‌ى خواست و داواكانى هاووڵاتیان له په‌رله‌مان و ده‌سپێشخه‌رى بكه‌ن له ئاماده‌كردن و ده‌رخستن و سه‌رخستنى ئه‌و یاسایانه‌ى خزمه‌تى به‌رژوه‌ندیى گشتى و هاووڵاتیان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان ده‌كه‌ن.
لاى خۆیانه‌وه ئه‌ندامانى تازه ده‌رچووى فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له خولى چواره‌مى په‌رله‌مانى كوردستاندا دووپاتیان كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێك ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى جێى بڕواى ده‌نگده‌رانیان بن و ده‌نگ و داوا و خواسته‌كانى جه‌ماوه‌ر بگه‌یه‌ننه په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و به‌رگریكارى له‌پێشه‌وه‌ى ماف و به‌رژوه‌ندییه‌كانى هاووڵاتیان بن، له‌پێناو دابینكردنى مافه‌كان و خۆشگوزه‌رانیى زیاتریشدا بۆ هاووڵاتیانى كوردستان، هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانى خۆیان بخه‌نه گه‌ر.




