٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندی (دۆستانی بەرتله) كرد

سەرچاوە: KDP.info

ئەمڕۆ فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە شاندی (دۆستانی بەرتله) كرد كە بە نیازی بەستنی كونگرەیەكن بە مەبەستی بەدوواداچوونی گۆڕانكارییەكانی دیموكراتی لە دەشتی نەینەوا و ئاگادار بوون لە دوایین رەوشی برا مەسیحییەكان و ئەو كەلتورەی پێكەوە ژیان و قبولكردنی یەكتركە لە كوردستان هەیە.

 لە دانیشتنەكەدا فازل میرانی بەخێرهاتنی شاندی میوان كرد و گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕ كرا، سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و رووداو و گٶڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە و تیشك خرایە سەر ئەو كەلتورەی پێكەوە ژیان كە لە هەرێمی كوردستاندا چەسپاوە و ئاماژەی بەوەدا كە هەر لە رۆژی دامەزراندنی پارتی بە سەرۆكایەتی بارزانی نەمر مافی مرۆڤ و مافی نەتەوەكان لە پەیرەو و پرۆگرامیدا جێگیر بووە و پراكتیزەكرا و ئێمە رێزگرتن و بەرگریكردن لە ئایین و ئایینزاكان و نەتەوەكانی كوردستان لە قوتابخانەی بارزانی نەمر فێربووین و بووتە میراتێك بۆ سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی.

دوواترمیرانی دووپاتی كردەوە كە كوردستان بوویتە دوورگەیەكی ئارام و سەقامگیر كە زۆربەی برا مەسیحییەكان لە باشوری عێراق روویان تێكردووە و لە سایەی حەكیمانەی سەركردایەتی كورد و هەوڵەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی كە سەقامگیری و ئارامی باڵی بە سەردا كێشاوە و هەموو نەتەوەكان و مەزهەبە ئایینیەكان بە ئاشتی و ئارامی لە كوردستاندا دەژین و بە ئازادی رێورەسمە ئایینیەكانیان بەجێ دەگەینێن. هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسی پاڵپشتی و هاوكاری تەواوی پارتی دیموكراتی كوردستانی دووپاتكردەوە بۆ سەرخستنی ئەم كۆنگرەیە و هیوای سەركەوتنی بۆیان خواست و بە كۆنگرەیەكی گرنگی لە قەلەم دا.

لەلای خۆیەوە شاندی مێوان سوپاسی مەكتەبی سیاسی كرد و خۆشحالی خۆیان دەربڕی بۆ رەخساندنی ئەم دەرفەتە و ئەو پێشوازییەی كە لێیان كراوە و رۆلی سەرۆكی هەرێمی كوردستان كاك مسعود بارزانی یان بەرز نرخاند بۆ پالپشتی كردنی بەردەوامی جەنابیان بۆ نەتەوە و ئایینەكانی كە لە كوردستان دەژین و بەرگریكاری تەواوی مافەكانیانە.

 

             

 

هەواڵی پەیوەندیدار