٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مەکتەبی سیاسی پارتی سەرەخۆشی لە خانەوادەی خوالێیخوشبێت دكتۆر فوئاد جەلال دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ/ بەڕێز خانەوادەی خوالێیخوشبێت دكتۆر فوئاد جەلال

بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەڤاڵ (فوئاد جەلال) ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پێشوتری پارتی دیموكراتی كوردستان، بە هۆی نەخۆشی لە دەرەوەی وڵات كۆچی دوایی كرد. دكتۆر فوئاد جەلال لە هەردوو كۆنگرەی 6 و 7 ی پاتیمان بە ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی هەڵبژێردرابوو و یەكێك بوو لە كادیرە چالاكەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و ئێوە و تەواوی كەسوكار و هەڤاڵانی دەكەین، لە یەزدانی مەزن داواكارین دواناخۆشی خانەوادەكەتانبێت و جێگای خوالێیخۆشبێت بەهەشتی بەرین بێت. انالله واناالیە راجعون.

 

مەكتەبی سیاسی

پارتی دیموكراتی كوردستان

30/10/2013

هەواڵی پەیوەندیدار