مه‌سرور بارزانی پێشوازی له د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك كرد

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 1 ئه‌یاری 2012، رێزدار مه‌سرور بارزانی پێشوازی له به‌رێز د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك كرد.
له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا به‌تێروته‌سه‌لی باسیان له بارودۆخی گشتی شاری كه‌ركوك و ده‌ورووبه‌ری كرد ، زێده‌باری ره‌وشی ئه‌منی ناوچه‌كه و كۆك بوون له‌سه‌ر گرنگی پێدانی زیاتر به هه‌موو بواره‌كانی په‌یوه‌ست به ژیان و ژیاری رۆژانه‌ی هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها پێشخستنی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانی پارێزگاكه‌وه و باشتركردنی ره‌وشی ئیداری و گۆزه‌رانی خه‌ڵك.
پارێزگاری كه‌ركووك سوپاسی پشتیوانی به‌رده‌وامی به‌رێزیان كرد له ئیداره‌ی كه‌ركوك و هیوای خواست پاڵپشتی و هه‌ماهه‌نگی داموده‌زگاكانی هه‌رێم له ئیداره‌ی كه‌ركوك فوارانتر بكرێت.
مه‌سرور بارزانی ته‌واوی پشتیوانی خۆی بۆ ئیداره‌ی كه‌ركوك دووپاتكرده‌وه و كاركردن له‌پێناوو باشتركردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ره‌وشی پارێزگای كه‌ركووك و خزمه‌تی زیاتری دانیشتوانی به ئه‌ركێكی نیشتیمانی له‌قه‌ڵه‌م دا ، هه‌روه‌ها به‌رێزیان جه‌خت له پته‌وتركردنی گیانی ته‌بایی و هاوكاری له‌نێوان گشت پێكهاته‌كانی كه‌ركووك كرد له‌پێناوو سه‌رخستنی به‌رنامه‌ی پارێزگای كه‌ركووك بۆ خزمه‌تكردنی زیاتر و باشتری هه‌موو پێكهاته‌كانی پارێزگاكه.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

