سکرتیری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراستی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی کرد
هه‌ولێر – تایبه‌ت به KDP.info/ به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی کوردستان فازل میرانی سکرتێری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سه‌ردانی په‌رله‌مانی کورد.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی کوردستان به KDP.infoراگه‌یاند: ئەمڕۆ یەك شەممە 27/10/2013 دكتۆر ئەرسەلان باییز سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی دكتۆر حسن محمد سوورە جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پێشوازی لە بەرێز فازڵ میرانی سكرتیری مه‌کته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان كرد.
لەدیدارێكدا دوایین پێشهاتەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان گفتوگۆی لەبارەوە كرا‌و تیشك خرایە سەر وادەی پەرلەمان و یەكەمین دانیشتنی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان.




