مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد

به‌بۆنه‌ى به‌ستنی كۆنگره‌ى شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان كرد، ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی :
بۆ برایانی به‌ڕێز/ ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
سڵاوی خواتان لێ بێ
به‌بۆنه‌ی به‌ستنی كۆنگره‌كه‌تانه‌وه گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌ین و ئومێده‌وارین رۆژانی داهاتوو، رۆژانی كاری سه‌ركه‌وتووانه بێت و كۆنگره‌كه‌تان به چه‌رده‌یه‌ك بڕیار و راسپارده‌ی گرنگ ده‌ربچێ كه خزمه‌تی ره‌وتی پێشڤه‌چووی ژیانی سیاسی و پته‌وتركردنی كۆڵه‌گه‌كانی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و پێكه‌وه‌كاركردنی هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان بكات و هانده‌رێكی زیاتر بێ بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ی چاكسازیدا، به‌تایبه‌تیش كه له‌م كاته‌دا كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا به قه‌یرانێكی گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێ و بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی یه‌كڕیزی كوردستانیی پێویسته.
هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كۆنگره‌كه‌تان ده‌خوازین و پێشوه‌خته پیرۆزبایی له‌و برا به‌ڕێزه ده‌كه‌ین كه متمانه‌ی كۆنگره وه‌رده‌گرێ و به ئه‌مینداری گشتی هه‌ڵده‌بژێردرێ. هه‌روه‌ها پیرۆزیایی له‌و برایانه ده‌كه‌ین كه هه‌ڵده‌بژێردرێن و سه‌ركردایه‌تی نوێی یه‌كگرتوو پێكده‌هێنن.
خوای گه‌وره پشت و پشتیوانی هه‌موو لایه‌كمان بێت بۆ خێر و پێشكه‌وتنی میلله‌ت و كوردستانه‌كه‌مان.
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
یه‌كـی ئایاری 2012


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

