فازڵ میرانى پێشوازیى له كونسوڵى گشتیى فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر كرد

د هه‌ڤدیتنه‌كه ناڤبه‌را فازل میرانى سه‌كره‌ته‌رێ مه‌كته‌با سیاسى یا پارتیا ده‌موكراتا كوردستانێ و فریدریك تیسو كونسلێ فره‌نسایێ ل هه‌ولێرێ و شانده‌كه پێره.
میرانى بالكشانده سه‌ر ره‌وشا نها یا هه‌رێما كوردستانێ و ره‌وشا ئێراقێ و ئه‌و قه‌یرانا سیاسى كو ل ئێراقێ هه‌یه ب تایبه‌ت دناڤبه‌را به‌غدا و هه‌رێما كوردستانێ ده، هه‌روه‌ها میرانى ته‌كه‌ز ل سه‌ر وێ یه‌كێ كر كو ئه‌و پرس پرسه‌كه كه‌سایه‌تى نییه ل دژى نوورى مالكى، لێ به‌لێ ل دژى ره‌فتار و سه‌ره‌ده‌رى و سیاسه‌تا وى یه كو پرانیا سه‌ركردێن ئێراقێ ل هه‌مبه‌ر ڤێ یه‌كێ نارازینه.
هه‌وره‌ها میرانى ئاماژه‌ى به سه‌ردانى سه‌ماحه‌تى سه‌ید موقته‌دا سه‌در بۆ پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان دا‌و به‌سه‌ردانێكى سه‌ركه‌وتوو و مێژوویى له قه‌ڵه‌م دا‌و هه‌روه‌ها كۆبوونه‌وه‌ى هه‌ولێرى له نێوان سه‌رۆك مسعوود بارزانى و سه‌رۆك كۆمارى عێراقى فیدراڵ مام جه‌لال تاڵه‌بانى و سه‌ماحه‌تى موقته‌دا سه‌در و ئه‌یاد عه‌للاوى و ئوسامه نوجێفى زۆر به سه‌ركه‌وتوو و له كات و شوێنێكى گونجاو وه‌سف كرد و به‌هه‌نگاوێكى تر‌ى یه‌كه‌مى چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى سیاسى له عێراق له قه‌ڵه‌م دا.
هه‌روه‌ها میرانى ئاماژه‌ى به هه‌ڵوێستى هێزه سیاسیه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد كه هه‌موویان یه‌ك هه‌ڵوێست بوون له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى به‌رامبه‌ر كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ئه‌مه په‌یامێكى به‌هێزبوو بۆ گه‌لى كوردستان له بابه‌ته چاره‌نووس سازه‌كان دا كه یه‌ك ڕاو یه‌ك هه‌ڵوێستن.
میرانى دووپاتیشى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان پارچه‌یه‌كى گرنگى ده‌وڵه‌تى عێراقى فیدراڵه و سه‌قامگیرى ئاسایش و ئارامى و پێشكه‌وتنى له هه‌موو بواره‌كاندا به قازانجى عێراقه و نموونه‌یه‌كى زیندووه بۆ عێراقى پاشه‌ڕۆژ.
ته‌ئكیدیشى كرده‌وه كه به‌رقه‌راربوونى ئاشتى و هێمنى و پێشكه‌وتنى عێراق وه‌ك ده‌وڵه‌ت له‌لاى سه‌ركردایه‌تى سیاسى هه‌رێمى كوردستان زۆر گرنگه و ده‌بێت هه‌موو هێزه سیاسیه‌كانى عێراق یه‌ك هه‌ڵوێست بن به‌رامبه‌ر به قۆرخكردنى سیسته‌مى دیموكراتیه‌ت و به‌رامبه‌ر ده‌ستتێوه‌ردانى ده‌ره‌كى له كاروبارى ناوخۆى ده‌وڵه‌ت و ه‌بێت هه‌ر كێشه‌یه‌ك یان قه‌یرانێكى سیاسى به رێگاى به‌نده‌كانى ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌ستوور حاكم بێت و سه‌روه‌ربێت .
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى ئه‌م دانیشتنه‌دا فازڵ میرانى باسى له خۆئاماده‌كردنى پارته سیاسیه‌كانى هه‌رێم كرد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاكان كه بڕیاره له مانگى ئه‌یلوولى ئه‌م ساڵ دا به‌ڕێوه‌بچێت.
له‌لاى خۆیه‌وه فرێدریك تیسو كونسوڵى گشتى كونسوڵخانه‌ى فه‌ره‌نسى له هه‌ولێر خۆشحاڵى ده‌ربڕى به‌م دیداره‌و هیواى خواست هه‌رێمى كوردستان له سه‌ركه‌وتن دا بێت و په‌یوه‌ندى دوو قۆڵى له نێوان هه‌رێمى كوردستان و فه‌ره‌نسا به گشتى و گه‌لى فه‌ره‌نسى و گه‌لى كوردستان به تایبه‌تى به مێژوویى و نمونه‌یى وه‌سف كرد و هه‌رێمى كوردستان به ناوچه‌ى هه‌رى ئارام و هێمن له ناوچه‌كه‌دا وه‌سفى كرد.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

