سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسی پ.د.ك له‌گه‌ڵ كونسوڵی توركیا له هه‌ولێر كۆبووه‌وه
له باره‌گاى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین فازل میرانی سكرتێرى مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازى له ئایدن سه‌لجك كونسوڵى گشتی كۆمارى توركیا له هه‌ولێر كرد.
له دانیشتنێكدا فازل میرانی وێڕاى به‌خێرهێنانی میوان تیشكی خسته سه‌ر ره‌وشى ئه‌مڕۆى كوردستان و ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ى كه ده‌وڵه‌تى عیراقی فیدراڵی پێدا تێده‌په‌ڕێت و چۆنیه‌تى چاره‌سه‌ركردنى.
فازل میرانی جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه عیراق به گشتی و كوردستان به تایبه‌تى قبوول ناكه‌ن حوكمڕانی به تاكڕه‌وى بكرێت و لایه‌نه‌كانى دیكه په‌راوێز بخرێن و دووركه‌وتن له هه‌ر رێككه‌وتنێك كه عیراق بیكات و ناكرێت بیر له پرۆسیسێكى دیكه‌ى حوكمڕانی له عیراقى تازه بكرێته‌وه بێجگه له سیسته‌م و پرۆسێسى دیموكراسى.
له دانیشتنه‌كه‌دا هه‌ردوو لا تیشكیان خسته سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان كه له ناوچه‌كه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن و ئه‌و گۆرانكاریانه‌شیان به خواستی گه‌لان ناوبرد‌و دووپاتیان كرده‌وه كه مێژوو سه‌لماندوویه‌تى كه ته‌مه‌نى دیكتاتۆریه‌ت و دیكتاتۆره‌كان كورته‌و ئاكام خواستی گه‌لان سه‌رده‌كه‌وێت.
لاى خۆیه‌وه كونسوڵى توركیا له هه‌ولێر سوپاسى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ ره‌خساندنى ئه‌م دیداره‌و پێوه‌ندیه‌كانى نێوان توركیا‌و هه‌رێمى كوردستانی به ئاستێكى به‌رز وه‌سف كرد‌و هیواى خواست ئه‌م پێوه‌ندیانه بۆ خزمه‌تكردنى هه‌ردوولا قووڵتر ببن.


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

