٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

مه‌سرور بارزانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسى تيمى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى ئه‌مريكى له‌ كوردستان كۆبۆوه‌

سەرچاوە: KDP.info
ئه‌مڕۆ مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى ئاژانسى پاراستنى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان به‌ ئاماده‌بوونى "كه‌ريم شنگارى" وه‌زيرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ "ئه‌لێكس لاسكاره‌س" به‌رپرسى تيمى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى هه‌رێمى ئه‌مريكا له‌ هه‌رێمى كوردستان و "پاتريك هانيش" به‌رپرسى به‌شى سياسى تيمه‌كه‌ كرد.

له‌ سه‌ره‌تاى ديداره‌كه‌دا "ئه‌لێكس لاسكاره‌س" سوپاس و پێزانينى تيمه‌كه‌يان به‌و رۆڵه‌ باش و دياره‌ى كه‌ دامه‌زراوه‌كانى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان گێراويانه‌ له‌ پاراستنى سه‌قامگيرى هه‌رێمى كوردستان و ئارامى و ئاسايشى هاوولاتيان و ره‌خساندنى ده‌رفه‌تێكى گونجاو بۆ پێشكه‌وتنى ئابورى و پڕۆسه‌ى ديموكراسى له‌ هه‌رێمى كوردستان پێشكه‌ش كرد.

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا بارودۆخى گشتى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ و بارودۆخى كه‌ركوك و موسڵ و دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى عێراق و ناوچه‌كه‌ خرايه‌ روو.

له‌ باره‌ى دۆخى ناوخۆى كوردستانه‌وه‌ به‌رێز مه‌سرور بارزانى رايگه‌ياند: پرۆسه‌ى ديموكراسى هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناغى وه‌رچه‌رخاندايه‌ و هاولاتيان مافى خۆيانه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ى شه‌رعيه‌تى دامه‌زراوه‌ ده‌ستوريه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ شێوازێكى ئاشتيانه‌، خواست و داخوازيه‌كانيان بۆ چاكسازى و خزمه‌تگوزارى زياتر به‌ شێوازى مه‌ده‌نيانه‌ى دوور له‌ توندوتيژى بخه‌نه‌ روو.

راشيگه‌ياند: رێز و پێزانينى زۆرمان بۆ جه‌ماوه‌ري خۆمان هه‌يه‌ كه‌ بۆ كوردستانێكى به‌هێزتر و خزمه‌تگوزارى زياتر دوور له‌ ئاژاوه‌ و توندوتيژى خواسته‌كانى خۆيان ده‌خه‌نه‌ روو به‌لام رێگه‌ ناده‌ين به‌ ناوى خۆپيشاندانه‌وه‌ هيچ كه‌س و لايه‌نێك ياسا پێشێل بكات و سه‌قامگيرى و ئارامى ژيانى هاولاتيان تێك بدات.

"مه‌سرور بارزانى" سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخى كه‌ركوكه‌وه‌ راگه‌ياند: به‌شێك له‌ كۆنه‌ به‌عسى و تيرۆريستان و ئه‌و شۆڤينيانه‌ى كه‌ باوه‌ريان به‌ عێراقى نوىَ نيه‌ و دژى مافه‌ ده‌ستوريه‌كانى هاولاتيانن، ده‌يانويست ژيانى هاولاتيانى كه‌ركوك بخه‌نه‌ مه‌ترسيه‌وه‌ و په‌لامارى كورد و دامه‌زراوه‌ حكوميه‌كان بده‌ن و خواسته‌ به‌عسى و شۆڤينييه‌كانيان زاڵ بكه‌ن، له‌م چوارچێوه‌يه‌دا بۆ پاراستنى سه‌روماڵى هاولاتيانى كه‌ركوك و رێگه‌نه‌دان به‌ تيرۆريست و به‌عسيه‌كان، به‌ برِيارى سه‌ركردايه‌تى سياسى كوردستان هێزى پێشمه‌رگه‌ نێردراوه‌ته‌ ده‌وروبه‌رى كه‌ركوك تا به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق و پۆليسي شاره‌كه‌ ئارامى و سه‌قامگيرى شارى كه‌ركوك له‌ هه‌ره‌شه‌ى تيرۆريستان و به‌عسيه‌كان بپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار