٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پێشوازی له‌ عاكف ئینان كۆنسولی گشتی كۆماری توركیا له‌ هه‌ولیر كرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر - KDP.info/ له‌ سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه‌دا فازل میرانی به‌خێرهێنانی گه‌رمی عاكف ئینان كۆنسولی گشتی كۆماری توركیا له‌ هه‌ولێر كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ كاره‌كانی بۆ خواست و ئاماده‌یی پارتی دیموكراتی كوردستانی ده‌ربڕی بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك.
له‌لای خۆیه‌وه‌ كۆنسولی توركیا پیرۆزبایی له‌ میلله‌تی كورد كرد به‌ بۆنه‌ی به‌ كۆتایی هاتنی سه‌ركه‌وتووی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كه‌ زۆر به‌دیموكراسیانه‌ به‌رێوه‌چوو .
دواتر عاكف ئینان سه‌ره‌خۆشی خۆی بۆ سه‌ركردایه‌تی كورد ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ تیرۆریستییه‌ی كه‌ له‌ هه‌ولێر له‌لایه‌ن تیرۆریستان ئه‌نجام دراو چه‌ندین شه‌هیدو برینداری لێ كه‌وته‌وه‌و ئاماده‌یی كۆماری توركیای ده‌ربڕی بۆ هه‌ر جۆره‌ هاوكارییه‌ك و هه‌ماهه‌نگییه‌ك بۆ نه‌هێشتنی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌دا.
له‌لای خۆیه‌وه‌ فازل میرانی كارو ئه‌ركه‌كانی كونسولخانه‌ی توركیای به‌رز نرخاند له‌ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری توركیاو هاندانی كۆمپانیاكانی توركی بۆ كاركردن له‌ كوردستان و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كۆماری توركیا زۆر گرنگه‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان و ده‌ستخۆشی له‌ حكومه‌تی توركیای كرد بۆ ئه‌و پاكێجه‌ دیموكراسییه‌ی كه‌ به‌رێز ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند.
هه‌روه‌ها سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی گووتی: ئێمه‌ هاوكاری هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌بین كه‌ ببێته‌ مایه‌ی سه‌قامگیری ئاشتی و به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی توركیا به‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه‌و هه‌رده‌م جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و كاك نێچیرڤان بارزانی ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ پرۆسه‌ی ئاشتی له‌ توركیا بچه‌سپێت كه‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی خۆشی گه‌لی كوردو تورك له‌ كۆماری توركیا و كۆتایی دێنێت به‌خوێن رشتنی رۆڵه‌كانیان .
كونسولی گشتی توركیا خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری خۆی ده‌ربڕی بۆ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی كه‌ لێی كراوه‌.
له‌ كۆتایی دا فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سوپاسی كۆماری توركیای كرد كه‌ به‌ فه‌رمی ئیدانه‌ و رسواكردنی كاره‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی هه‌ولێری ڕاگه‌یاند ئاماده‌یی ده‌ربڕی بۆ هه‌موو جۆره‌ هاوكاریه‌ك .

 

هەواڵی پەیوەندیدار