سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە میر تحسین بەگ میری ئیزدیان كرد

فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە میر تحسین بەگ میری كوردی ئیزدیان كرد
لە دانیشتنێكدا كە ئازاد بەرواری و زعیم علی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رەمزی شعبان ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی و علی عەونی بەرپرسی لقی 20ی شێخانی پ.د.ك ئامادە بوون فازل میرانی وێرای بە خێر هێنانی میر تحسین بەگ خوشحالی خۆی بۆ ئەم سەردانەیان بۆ مەكتەبی سیاسی دەبڕی.
لە لای خویەوە میر تحسین بەگەرمی پیروزبایی لە گەلی كوردو سەركردایەتی پارتی و بەتایبەت جەنابی سەۆك بارزانی كرد بە بۆنەی سەركەوتنی لیستی 110ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن كە هەڵبژاردنێكی پاك و بێ گەرد بوو،كە چەندین رێكخراوی بیانی چاودێریان دەكردو بە شاهیدی ئەوان هەڵبژاردنێكی پاك و لە ئاسۆیەكی ئارام و سەقامگیر بەرێوە چوو.
لە لای خۆیەوە سكرتێری مەكتەبی سیاسی رۆڵی میر تحسین بەگی بەرز نرخاند لە بانگەشەی هەڵبژاردن كە وەك هەمیشە رۆڵی حەكیمیانەو بەرچاویان بینیوە لە هاندانی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و یەكتر قەبوول كردن.
هەروەها میرانی جەختی كردەوە كە سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی پارتی بریاریان داوە كە خۆشك و برایانی ئێزدی نوێنەری خۆیان لە پەرلەمانی كوردستان هەبێت و هەمیشە پارتی دیموكراتی كوردستان پشتگیری لە كوردانی ئێزدی كردووە و بەردەوامیش دەبێت.
دواتر میر تحسین بەگ سۆپاس و پێ زانینی خۆی ئاراستەی سەركردایەتی پارتی و سەرۆك بارزانی كرد و رۆلی جەنابیانی بەرز نرخاند و سۆزو پەیمانی دووپات كردەوە كە وەك جەنابی سەروك بارزانی فەرمووی: (كوردی ئێزدی كوردی رەسەنن) هەمیشە رەسەن بن و پشتگیری لەم دەستكەوتانەی میلەتی كورد كە بە دەستی هێناوە بكەن، و بەتایبەت لە ماوەكانی سەروكایەتی حكومەتی بەرێز نێچیرڤان بارزانی كە پالپشتی تەواوی مافەكانمان بووە.
راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی




