فازل میرانى پێشوازى له پیرخدر سلێمان ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كورستان و حاكم نه‌مر كه‌چۆ وه‌زیرى پێشووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد

فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به ئاماده‌بوونى مه‌حمود مه‌حمود ئێزیدى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، پێشوازى له پیرخدر سلێمان ئه‌ندامى پێشووى په‌رله‌مانى كورستان و حاكم نه‌مر كه‌چۆ وه‌زیرى پێشوو له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد .
پیر خدر سلێمان و حاكم نه‌مر چه‌كۆ پیرۆزبایى خۆى به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى لیستى 110ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌ربڕی.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فازل میرانى سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان وێڕاى به‌خێرهێنانیان؛ ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد كه میكانزمى كۆمسیۆن له رووى یاساییه‌وه واى لێهات كاندیدى ئایینى ئێزدیه‌كان بكه‌وێته ژماره‌ى 39 له لیستى براوه‌مان و جه‌ختى له‌وه‌ش كرده‌وه كه بڕیارى سه‌رۆك بارزانى و سه‌ركردایه‌تى پارتى ئه‌وه‌یه خوشك و برایانى ئێزدى نوێنه‌رى خۆیان له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌بێت و هه‌میشه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان پشتگیرى له كوردانى ئێزدى كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بێت.
له لایه‌ن خۆشیانه‌وه پیرخدر سلێمان و حاكم نه‌مر چه‌كۆ سوپاس و پێزانینى خۆیان پێشكه‌شى سه‌رۆك بارزانى و سه‌ركردایه‌تى پارتى كرد بۆ هه‌ڵوێسته نه‌گۆڕه‌كانیان به‌رامبه‌ر كوردانی ئێزدى و مافه‌كانیان.




