٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كرده‌وه‌ تیرۆریستیه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی پایته‌ختی كوردستان ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی كرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی هه‌ولێری پایته‌خت

سڵاوی خواتان لێبێت..رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئاسایش له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیدا له‌به‌رده‌م باره‌گای ئاسایشی هه‌ولێر قاره‌مانانه‌ به‌ خوێنی خۆیان به‌رگریان له‌ ئاسایشی پایته‌خت كرد و شه‌هید بوون، ئه‌و خۆ به‌ختكردنه‌ جێگه‌ی سه‌ربه‌رزی ئێوه‌ی به‌ڕێز و هه‌موو گه‌لی كوردستانه‌. به‌م بۆنه‌ دڵته‌زێنه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شی خه‌متانین. له‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین گیانی شه‌هیده‌كانمان به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و ئۆقره‌یی و دڵنه‌وایش به‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز و سه‌ربه‌رز ببه‌خشێ. هاوكات هیوای چاكبوونه‌وهی به‌په‌له‌‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین.

انا لله و انا الیه راجعون

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار