سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و بریندارانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی شاری هه‌ولێری كرد
ئه‌مرۆ فازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد‌و له لایه‌ن كه‌ریم سنجاری پێشوازی لێكراو له‌لای خویه‌وه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ئاماژه‌ی به كردوه تیروریستیه‌كه‌ی دوێنی بۆسه‌ر باره‌گای ئاسایشی هه‌و‌لێركرد كه به ئازایه‌تی برایانی ئاسایش رێگری له كاره‌ساتێكی زۆر گه‌وره گێرا.
له‌لای خویه‌وه كریم سنجاری وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاس گوزاری خۆی بۆ سه‌ردانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی ده‌ربری وئاماژه‌ی به رۆلی ده‌زگاكانی ئاسایش كرد له سه‌قامگیر كردنی ئه‌من و ئاسایش و پاراستنی سه‌رو مالی هاووڵاتییان وسوپاسی وده‌ستخۆشی له هێزه‌كانی ئاسایشی هه‌و‌لێركرد له روبه‌روبونه‌وه‌ی مه‌ردانه‌ی هه‌وله تیروریستییه‌كه‌ی دوێنی 29/9/2013 ی به‌رده‌م باره‌گای ئاسایشی هه‌ولێر كه توانیان شكست به پیلانی ناحه‌زانی كورد وكوردستان بینن.
دواتر فازل میرانی سه‌ردانی باره‌گای ئاسایشی هه‌ولێركردو له لایه‌ن د.طارق به‌رپرسی ئاسایش وكاك هێرش به‌رپرسی به‌شی حركاتی ئاسایشی هه‌و‌لێرپێشوازی كرا.
له‌لای خۆیه‌وه سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی گوتی: سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و برایانی ئاسایشی هه‌و‌لێرو كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هیوای زووتر چاك بوونه‌وه بۆ برینداركانی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه 29/9/2013 ده‌خۆازین وخۆراگری وقاره‌مانیه‌تی ده‌زگاكانی ئه‌منی خۆمان به‌رز ده‌نرخێنین و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مه هه‌ولێكی تیروریستی گه‌وره بوو به‌لام به ئازایه‌تی و هیمه‌ت و چالاكی و قاره‌مانیه‌تی هێزه‌كانی ئاسایش ئه‌م پیلانه تان بچوك كرد وتێكشكێندرا و ده‌ستخۆشی له ئێوه و یه‌كه یه‌كه‌ی كارمه‌ندانی ئاسایش به تایبه‌تی ئاسایشی هه‌ولێرده‌كه‌ین و له یه‌زدانی گه‌وره ده‌خوازین شه‌هیدانمان به به‌هه‌شتی به‌رینی خۆی شاد بكات و سه‌بوریش به خانه‌واده به‌ریزه‌كانیان بدات و هه‌رچی زووتر شیفا به برینداره‌كان ببه‌خشیت.
له‌لای خویه‌وه د طارق به‌رپرسی ئاسایشی هه‌ولێر وێرای به خێر هێنانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌یان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌م سه‌ردانه‌ی به‌رێز فازل میرانی دلگه‌رمی به ئێمه به‌خشیوه كه زیاتر به گوروتین بین له سه‌ر كاره‌كانمان بۆ پاراستنی ئه‌من وئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و دوواتر پۆخته‌یه‌ك له سه‌ر چۆنیه‌تی كرده‌وه تیروریستیه‌كه‌ی سه‌ر ئاسایشی هه‌و‌لێردووا و رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پاسه‌وانه‌كان و ئه‌ندام و كارمه‌ندانی ئاسایشی به‌رز نرخاند‌و سوپاسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی كرد بۆ ئه‌و پشتیوانیانه‌ی كه له ده‌زگاو هێزه‌كانی ئه‌منی ده‌كات.
دواترفازل میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی سه‌ردانی چه‌ندین برینداری كرده‌وه تیروریستییه‌كه‌ی دوێنی له نه‌خۆشخانه‌ی خۆرئاوای هه‌ولێر كرد و وێرای ده‌ست خۆشی كردن له رۆڵی نه‌به‌ردیان له روبه‌رو بونه‌وه‌ی هه‌وله تیروریستییه‌كه كه به ئازایه‌تی ئه‌وان ریگری ڵێ كرا و نه‌تان هێشت كه ناحه‌زان به ئامانجه كانیان بگه‌ن و ئاماژه‌ی به‌وه‌داكه ئیوه به دوژمنانتان سه‌لماند كه هه‌و‌لێرو هه‌ریمی كوردستان جیاوازه له شوینه‌كانی تر‌و رێگه به هیچ تیروریست و داخ له دل و ناحه‌زانی كوردستان ناده‌ن بۆ تێكدانی ئه‌من ئاسایشی هه‌ریمی كوردستان ،و هیوای چاك بوونه‌وه‌ی هه‌رچی زوتری بۆیان خواست بریندارانی دلنیا كرده‌وه كه سه‌ركردایه‌تی پارتی به هه‌موو جۆرێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنیان هه‌و‌ل ده‌دات و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پێویست كرا به ناردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم .
له لای خویانه‌وه برینداران خوشحالی و سوپاس گوزاری خویان بۆ ئه‌م به‌سه‌ر كردنیان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ئێمه زیاتر سوور ده‌بین له كاره‌كانمان بۆ پاراستنی هاوولاتیان و هه‌رێمی كوردستان.




