٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
مەکتەبی سياسی

سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە سەرۆكی گشتی پارتی ماف و ئازادیان HAK- PARكرد

سەرچاوە: KDP.info

 ئەمرۆ لە بارەگای مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەڵاحەددین فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پێشوازی لە كمال بورقای سەرۆكی گشتی پارتی ماف و ئازادیان (HAK- PAR ) و شاندی یاوەری كرد.

لە دانشتنێكدا محمود محمد و د. كمال كەركوكی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و رەمزی شعبان ئەندامی یەدەگی م. س و نازەنین وەسو ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و احمد كانی بەرپرسی پەیوەندیەكانی عێراقی و نیشتمانی ئامادەی بوون.

میرانی بەگەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كردو تیشك خرایە سەر بارودۆخی ئێستای كوردستان و عێراق و ئاماژەی بەوەدا كە كوتایی هاتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پرۆسەیەكی سەركەوتوو بوو بەشێوەیەكی ئارام و لە كەشێكی دیموكراسیانە بەرێوە چوو، وئێمە وەك پارتی پابەندی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنین و رێز لە ئیرادەی گەلی خۆمان دەگرین و سەركەوتنی ئەم پرۆسە دیموكراتی یە لە كوردستان بەهەنگاوێكی زۆر گرنگ ئەژماركرد كە پێگەی هەرێم زۆر پتەو دەكات و بەتایبەتی كە بەچاودێری رێكخراوە بیانیەكان ئەم پرۆسەیە بەرێوەچوو و بە شاهێدی ئەوان بە پرۆسەیەكی سەركەتوو وەسف كرا .

هەروەها سكرتێری مەكتەبی سیاسی ئاماژەی بەوەدا كە دیرۆكی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەگەرێتەوە بۆ ساڵی1991 كاتێ جەنابی سەرۆك بارزانی داوای كرد كە هەڵبژاردن بكرێت وكاربكرێت بۆ پتەوكردنی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی ئایین و ئاینزاكان لە كوردستان و بەرەو موئەسەساتی كردنی دام و دەزگاكانی كوردستان.

دواتر میرانی تەئكیدی كرد كە سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی گرنگترە لە بەدەست هێنانی كورسی. كە هەموو پێكهاتەكانی ئایینی و نەتەوەیی بەشداربن لە هەلبژاردنەكان و بە ئازادانە نوێنەریان هەڵبژێرن.

پرۆسەی ئاشتی لە توركیا تەوەرێكی تر بوو كەمیرانی جەختی كرد لەسەر ئازاد كردنی ئوجەلان وەك فاكتەرێكی گرنگ بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەكەو گوتی: ئیمە هەموومان هاوكاری و پاڵپشتی ئەم پرۆسە یەین كە لە توركیا بەرێوە دەچێت لە نیوان گەلی كورد و حكومەتی توركیا.

هەروەها فازل میرانی پەیوەندیەكانی هەردوولای بە بەرز نرخاندو هیوای خواست كە پەرە بەم پەیوەندیانە بدرێت.

لەلای خۆیەوە كمال بروقای بەناوی شاندەكە پیرۆزبایی لە میللەتی كورد كرد بۆ سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن كە سەركەوتنە بۆ هەموو كوردو نموونەیەكی باشە بۆ جیهان و دەوروبەر بەتایبەتی پیرۆزبایی لە پارتی دیموكراتی كوردستان كرد كە پێگەی جەماوەری خۆی دیسان دیار كرد و سەلماندی كە پارتی پێشەنگە.

دواتر كمال بروقای تیشكی خستە سەر پرۆسەی ئاشتی لە توركیاو دیاری كرد كە هەموومان پاڵپشتین بۆ سەركەوتنی ئەم پرۆسەیە كە ئەنجامەكەی دەبێتە چەسپاندنی مافەكانی گەلی كورد لە دەستوری نوێ ی توركیا و دەبێتە جێ ی دڵخۆشی هەمووان و بەر قەرار بوونی ئاشتی و ئارامی ناوچەكە.

هەروەها سەرۆكی گشتی پارتی ماف و ئازادیان سوپاسگوزاری و دڵخۆشی خۆی بۆ ئەم پێشوازی و دیدارە دیار كردو هیوای خواست كە پەیوەندیەكانی نیوان((PDK- HAK.PARپتەوتر بكرێن چونكە لە زۆر لایەن هەردوكمان هاوراین و بۆچوونەكانمان لە زۆر بواردا نزیكی یەكن و پەیوەندیەكانی نیوان هەردوولای بە گرنگ وەسف كرد.

هەواڵی پەیوەندیدار