نێچيرڤان بارزاني سوپاسي خه‌ڵکي هه‌ولێري کرد و هيواي خواست ئارامي هه‌موو کوردستان بگرێته‌وه

نێچيرڤان بارزاني جێگري سه‌رۆکي پارتي ديموکراتي کوردستان رايگه‌ياند، هه‌ڵوێستي دوێنێي شاري هه‌ولێر، په‌يامي ئارامي و سه‌قامگيري بوو بۆ هه‌ولێر و هه‌موو کوردستان و سوپاسي هه‌موو لايه‌نه‌کاني کرد که هه‌وڵيان دا ئارامي و سه‌قامگيريي هه‌ولێر بپارێزرن.
هه‌روه‌ها نێچيرڤان بارزاني له لێدوانێکي رۆژنامه‌واني‌دا سوپاسي هه‌موو چينه‌کان و به‌تايبه‌ت مامۆستاياني ئايينيي کرد که هه‌موو هه‌وڵي خۆيان دا بۆ ئه‌وه‌ي گرژي و ناخۆشي له هه‌ولێر روو نه‌دات.
جێگري سه‌رۆکي پارتي ديموکراتي کوردستان گوتي: خۆپێشانداني ئاشتيانه به مافێکي سروشتيي خه‌ڵکي کوردستان ده‌زانين و به پێويستي ده‌زانين که حکومه‌ت داواکارييه ره‌واکاني خه‌ڵک قه‌بووڵ بکات، به‌ڵام ناخۆشييه‌که له‌وه‌دايه که ئه‌م خۆپێشاندانانه ئاڵۆزي و پشێويي لێبکه‌وتێه‌وه و باري ئارامي کوردستان تێک بدات.
نێچيرڤان بارزاني گوتي: سه‌رکردايه‌تيي پارتي سوپاسي خه‌ڵکي هه‌ولێر ده‌کات و ئه‌وان سه‌لمانديان خوازياري ئارامي و سه‌قامگيرين و به هيواي ئه‌وه‌ي ئه‌و سه‌قامگيرييه بۆ شاره‌کاني ديکه و به‌تايبه‌ت شاري سلێماني بگه‌ڕێته‌وه و هه‌روه‌ها سوپاسي خه‌ڵکي دهۆکيش ده‌که‌م که ئه‌وانيش به که‌رنه‌ڤاڵێکي خۆشي سه‌قامگيري و ئاراميي ئه‌م شاره‌يان سه‌لماند، ئه‌مه په‌يامێک بوو بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ي که ده‌يانه‌ويست باري ئاراميي کوردستان تێک بده‌ن.
جێگري سه‌رۆکي پارتي ئاشکراشي کرد: دوێنێ و پێرێ له‌گه‌ڵ سه‌رکردايه‌تيي يه‌کێتي ژوورێکي کرده‌ي تايبه‌تمان دانا بۆ چاودێري کردني پێشهاته‌کاني که‌رکوک و ناوچه‌کاني ديکه‌ي کوردستان تاکو له نزيکه‌وه چاودێريي بارودۆخه‌که بکه‌ين و هێزه‌کاني پێشمه‌رگه دوێنێ له ئاماده‌باشيي ته‌واودا بوون و وه‌زيري پێشمه‌رگه سه‌رداني که‌رکوکي که‌ردووه و ئه‌م ئاماده‌باشييه‌ش بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ي هه‌ر پێشهاته‌يه‌ک بوو که له‌م ناوچانه بێته پێش و خۆشبه‌ختانه پێشمه‌رگه و حکومه‌تي هه‌رێم زۆر جدي بوون له‌وه‌ي نه‌هێڵن باري که‌رکوک و ناوچه دابڕاوه‌کان تێک بچێت.
نێچيرڤان بارزاني راشيگه‌ياند: هه‌ر دانيشتنێک بۆ هێور کردني بارودۆخي سلێماني ئه‌نجام بدرێت ئێمه به‌شداريي تێيدا ده‌که‌ين و پێشتريش له‌لايه‌ن يه‌کێتييه‌وه به ئێمه راگه‌ياندرابوو که دانيشتن ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ياننامه‌که‌ي دوێنێي يه‌کێتيي نێشتمانيش ته‌واو بوو بۆ ئه‌وه‌ي نيشان بدات که په‌يوه‌ندييه‌کاني نێوان يه‌کێتي و پارتي ستراتيژييه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتي: ده‌زگاکاني راگه‌ياند ده‌بێت زۆر به‌رپرسيارانه ره‌فتار بکه‌ن به تايبه‌ت له‌و بارودۆخه‌ي ئێستاي کوردستان و ده‌بێت راستي به خه‌ڵکي بگه‌يه‌نێت و نابێت خه‌ڵک بورووژێنێت بۆ ئه‌وه‌ي بارودۆخه‌که تێک بده‌ن، که به‌داخه‌وه ده‌بينين هه‌ندێک ده‌زگاي راگه‌ياندن ئه‌م کاره ده‌که‌ن و پێموايه ئه‌مه کارێکي دروست نييه.

__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)