مەکتەبی سیاسی پارتی، سەرەخۆشی لە میر تەحسین بەگ دەکات

بۆ بەرێز میر تەحسین بەگ میری ئێزیدیان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دوایی خوالێیخۆشبێت (فەرهاد)ی کوڕی بەرێزتانمان پێگەیشت کە لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. بەم بۆنە خەمناکەوە بە ناوی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشی لە بەریزتان و سەرجەم ئێلی ئێزدی و هەموو خزم و دۆستان دەکەین، هیواخوازین ئەمە دوا خەم و ناخۆشی و کۆستی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت و خوا سەبوری و ئارامیتان پێببەخشێت و شوێنی خولێیخۆشبێت بەهەشتی بەرین بێت.
انا للە انا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
18-9-2013




