مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبای ئاراسته‌ى رۆژنامه‌ی ئه‌لته‌ئاخیی كرد به‌بۆنه‌ی 45ه‌مین ساڵیادی

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به بۆنه‌ى 45ه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخییه‌وه بروسكه‌یه‌كى پیرۆزبای ئاراسته‌ى سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌كه كرد ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تى:
براى به‌ڕێز دكتۆر به‌درخان سندی، سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخی به‌ڕێز.
به‌ڕێزان خوشكان و برایان ستافی ڕۆژنامه‌كه سڵاوێكى گه‌رم به‌بۆنه‌ى یادى 45ه‌مین ساڵه‌ى ده‌رچوونى رۆژنامه به‌ڕێزه‌كه‌تانه‌وه رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخی، ئێمه له مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به ناوى خۆمان و له‌برى هه‌موو كادیران و ئه‌ندامانى پارتی، جوانترین و ڕاستگۆترین پیرۆزباییتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین و هیواى به‌رده‌وامبوون له كار‌و تێكۆشانی ڕاگه‌یاندنانه‌ى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخی ده‌خوازین تا كاروانی خۆى له خزمه‌تكردنى وشه‌ى ئازادى ڕاستگۆیانه ته‌واو بكات له پێناوى پته‌وتركردنى دیموكراسى و فیدالیزم له عیراق و پته‌وكردنى مافه نه‌ته‌وه‌ییه ره‌واكانى گه‌لى كوردستان تا له‌گه‌ڵ سه‌كۆكانى میدیاكانى دیكه‌دا به تایبه‌تى سه‌كۆ ئازاد‌و دیموكراسییه‌كان كار بۆ قووڵكردنه‌وه‌ى پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و هاوسه‌نگى نێوان هه‌موو پێكهاته‌و توێژه كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و ئایینییه عیراقی و كوردستانییه‌كاندا بكات به شێوه‌یه‌ك هیواو ئاواته‌كانیان له عیراقێكى فیدرالی و دیموكراسیدا به‌دى بهێنێت كه له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌تكردنه‌وه‌ى دیكتاتۆریزم و ده‌مارگیرى دامه‌زرایبێت.
ئه‌م رۆژنامه به‌ڕێزه‌مان له درێژه‌ى كاروانی خۆیدا كه پێى نایه 45ه‌مین ساڵییه‌وه رۆڵێكى جیاكارى له به‌رگرى كردن له وشه‌ى ئازاد‌و تێكۆشان له پێناوى بڵاوكردنه‌وى كولتوورى لێبورده‌یى و ده‌وڵه‌مه‌ندكردنى ڕ‌ۆشنبیرى و كولتوورى دیالۆگ و رێزگرتن له راى به‌رانبه‌ر هه‌بوو، به‌رده‌وامیش پێشه‌نگ بوو له خستنه ڕووى خه‌م و هیواو ئاواتى هاووڵاتی و هیواخوازى به دادپه‌روه‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى خزمه‌تگوزارى و سه‌ربڵندى مرۆڤایه‌تی.
به‌بۆنه‌ى 45ه‌مین ساڵیادى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخییه‌وه هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌خششی زۆرتر بۆ ئێوه‌و بۆ خوێنه‌رانتان ده‌خوازین و هه‌موو ساڵێك ئه‌لته‌ئاخی پێشكه‌وتووترو پرشنگدارتر بێت. سه‌رى ڕێز نه‌وازیش بۆ شه‌هیدانى وشه‌ى ئازاد داده‌نه‌وێنین و به تایبه‌تى دوو له سه‌رنووسه‌رانی ئه‌م رۆژنامه‌یه كه رژێمى له‌ناوچووى دیكتاتۆرى تیرۆرى كردن كه هه‌ر یه‌ك له شه‌هید ساڵح یووسفی و شه‌هید دارا تۆفیق بوون.
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان


__2021_04_03_h23m18s5__JH.jpg)

