فازڵ میرانی پێشوازی له (هیو ئیڤانز) كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر کرد
سه‌لاحه‌ددین - KDP.info/ ئه‌مرۆ له باره‌گای (م.س) پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌ددین فازل میرانی سكرتێری (م.س) پێشوازی له (هیو ئیڤانز) كونسولی گشتی به‌ریتانی له هه‌ولێر كرد.
له دانیشتنێكدا فازل میرانی وێڕای به‌خێرهێنانی میوان خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م سه‌ردانه‌ی ده‌ربڕی و سه‌باره‌ت به‌ڕه‌وشی ئێستای عێراق به‌گشتی و كوردستان به‌تایبه‌تی دوواو وئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئێمه له چه‌ند رۆژی داهاتوو به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌چین و هیوای خواست به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ڕێك و پێك به‌ڕێوه بچێت و جه‌ختی له‌وه كرد كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر وه‌ك له هه‌موو شار‌و شارۆچكه‌كان ده‌بینرێت هه‌ڵمه‌تی پرۆپاگه‌نده بۆ هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه ده‌چێت به‌تایبه‌تی له پێگیری پارتی دیموكراتی كوردستان و لایه‌نگرانی كه رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن به‌باشی له‌به‌رچاو ده‌گرن و كاری پێ ده‌كه‌ن. وهه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌و كه‌شه دیموكراسیه‌دا كه چه‌ندین لایه‌ن و كیانی سیاسی به‌شدارن له‌م پرۆسه‌یه‌داو ره‌نگاوره‌نگی ئاڵاكان و پۆسته‌ره‌كانی جۆراوجۆر دیارخه‌ری ئه‌م چه‌نده‌یه‌و مماره‌سه‌یه‌كی تری دیموكراسیه له هه‌رێمی كوردستان.
دواتر سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی باس له سه‌قامگیری ره‌وشی ئه‌من و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان كرد كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شه‌و نخونی و هوشیاری هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه كه بۆ جێگیركردنی كه‌شێكی ئارام له حالێكدا كه ده‌وروبه‌رمان زۆر نا ئارامه له رووی ئه‌من و ئاسایش.
هه‌روه‌ها میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه پارتی دیموكراتی كوردستان به‌خه‌بات و قوربانیدانی چه‌ندین ساڵه‌ی خۆی رۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌بووه‌و ده‌بێت له بنیاتنانی حكومه‌ت و په‌رله‌مان له‌م هه‌رێمه‌و سه‌قامگیری ئه‌من و ئاسایش و گه‌شه‌كردنی له هه‌موو بواره‌كانداو به‌تایبه‌تی كاره‌كانی له بواری به پراكتیزه‌كردنی پرۆسه‌ی دیموكراسی و فره لایه‌نی و ئازادی بیروڕاو بۆ نمونه‌ش هه‌بوونی چه‌ندین تیڤی سه‌ته‌لایت و لوكاڵ و ڕادیۆ و رۆژنامه‌و گۆڤاری جۆراوجۆر كه په‌خش و چاپ ده‌كرێن.
له‌لای خۆیه‌وه (هیو ئیڤانز) كونسوڵی گشتی به‌ریتانی له هه‌ولێر سوپاسگوزاری خۆی بۆ ئه‌م پێشوازییه‌ی كه لێی كراوه ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتن و سه‌قامگیری به‌رچاوی له رووی ئه‌من و ئاسایش و ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و نمونه‌یه‌كی باشی دیموكراسی و پێكه‌وه ژیانی ئایینه جیاجیاكانه‌و ئه‌وه‌ش هه‌مووی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد‌و به‌تایبه‌تی رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌گشتی به‌رز نرخاند .




