٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
هەواڵەکاني پارتي

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پ.د.ك بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رنووسه‌ر و ستافی رۆژنامه‌ى التاخی كرد

سەرچاوە: KDP.info

ب هه‌لكه‌تنا ده‌رباسبوونا چل و پێنج سالان ب سه‌ر ده‌ركتنا یه‌كه‌م هه‌ژمارا رۆژنامه‌یا ته‌ئاخی ده‌ ، سازی یا ره‌وشه‌نبیری و راگهاندنێ یا پارتی یا ده‌مۆكراتا كوردستانێ ته‌لگرافه‌كه‌ پیرۆزیێ پێشكێشی سه‌رنڤیسكار و ستافا كار یا رۆژنامه‌یێ كر ئه‌ڤ ژی ته‌كه‌ستا وێ یه‌ :-

دكتۆر به‌درخان سندی سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ئه‌لته‌ئاخی. خوشكان و برایانی خۆشه‌ویست ستافی رۆژنامه‌كه‌. به‌ بۆنه‌ى چل و پێنجه‌مین ساڵیاى ده‌رچوونى رۆژنامه‌ به‌ڕێزه‌كه‌تانه‌وه‌، جوانترین پیرۆزبایى و سڵاو پێشكه‌ش به‌ ئێوه‌و له‌ ڕێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ سه‌رجه‌م خوێنه‌ره‌ به‌ڕێزه‌كانتان ده‌كه‌ین و هیواى سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامبوونى كاروانی ئه‌م رۆژنامه‌ كوردییه‌ ده‌خوازین كه‌ به‌ زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چێت كه‌ ئه‌وساو ئێسته‌یش سه‌كۆیه‌كى ئازادى هه‌موو تێكۆشه‌ران بوو له‌ پێناوى عیراقێكى دیموكراسى فیدراڵى كه‌ عه‌ره‌ب  كوردو هه‌موو نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ ئه‌تنی و ئایینییه‌كان به‌ ئاشتى و ئازادى ژیانی تێدا بگوزه‌رێنن.

ئه‌مڕۆ یادى یه‌كه‌مین ژماره‌ى رۆژنامه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌مان (التأخی) تێده‌په‌ڕێت، ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ى كه‌ توانى جێى بڕواى خوێنه‌رانی عیراق به‌ كوردو عه‌ره‌به‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت و، خامه‌ى نووسه‌رانی عیراقی به‌رده‌وام ئه‌وساو ئێسته‌ به‌شدارى له‌ ته‌وه‌ره‌كانى ئه‌م رۆژنامه‌ رۆژانه‌دا ده‌كه‌ن به‌ نووسینه‌كانیان له‌ پێناوى پته‌وكردنى دیموكراسى و فیدراڵى له‌ عیراق و چه‌سپاندنى مافه‌ ره‌واكانى گه‌لى كوردستانیمان كه‌ له‌ ده‌ستوورى هه‌میشه‌یى عیراقدا چه‌سپێنراون.

رۆژنامه‌ى (التأخی) راستییه‌كى چه‌سپاوو ناوێكى دیارى میدیاى عیراقه‌، پله‌و پایه‌یه‌كى به‌هادارى له‌ ناوه‌ندى سیاسی و لاى ناوه‌نده‌ رۆشنبیرییه‌كانى عیراق هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى كاروانى خۆى به‌ بۆچوونى روون و هه‌ڵویستیى ره‌خنه‌ییانه‌ى بوێرانه‌و راشكاوانه‌ ده‌ست پێكرد، له‌ كاتێكدا كه‌ عیراق به‌ ده‌ستى سه‌ركۆت كردنى ئازادییه‌كان و دژوارى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ل ده‌سته‌ڵاتى دیكتاتۆریانه‌ى شۆڤینیزمدا ده‌یناڵاند، ئه‌وه‌ى واى له‌م رۆژنامه‌یه‌ كرد بتوانێت راى گشتى به‌لاى خۆیدا رابكێشێت و شوێن و پایه‌یه‌كى به‌رزو بڵندى به‌ده‌ست هێنا.

رۆژنامه‌ى (التأخی)  له‌ ساڵانى سه‌ره‌تاى ده‌رچوونیدا له‌ ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو شه‌ست و حه‌وت و تا رۆژى راوه‌ستانی له‌ ده‌رچوون  به‌ هۆى نسكۆى شۆڕشى كورد له‌ ساڵى هه‌زارو نۆسه‌دو حه‌فتاو پێنج زۆر دژوارى بینى و روو به‌ رووى هه‌موو جۆره‌ دوژمنایه‌تى كردن  راوه‌دوونان و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ژماره‌كانى یان هێرش كردنه‌ سه‌ر چاپخانه‌كه‌ی یان داخستن بووه‌وه‌، له‌گه‌ل ئه‌وه‌یشدا به‌ چه‌سپاوى له‌ بیرو یادى خوێنه‌ره‌كان و كارمه‌نده‌كانیدا مایه‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ى پاش رووخانى رژێمى به‌عس سه‌رله‌نوێ ده‌رچووه‌وه‌و بوو به‌ چرایه‌ك و رووناكییه‌كى پرشنگدار بۆ هه‌موومان.

ئێمه‌ له‌ كاتێكدا سڵاو ئاراسته‌ى یادى ئه‌م رۆژنامه‌ تێكۆشه‌ره‌و رۆڵى پێشه‌نگى ده‌كه‌ین له‌ باسكردنى خه‌مه‌كانى گه‌لى عیراق و به‌شداری كردنى راسته‌قینه‌ له‌ كاروانی میدیاى دیموكراتی و راستگۆى عیراقدا جگه‌ له‌ به‌شدارى كردنی له‌بزووتنه‌وه‌ى نیشتمانى عیراقی و كوردستانی و گه‌یاندنى راستى ئامانجه‌كانى گه‌لى كورد.

سڵاوو رێزمان بۆ دوو له‌ سه‌رنووسه‌رانى ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ له‌وانه‌ى رژێمى دیكتاتۆرى له‌ناوچوو شه‌هیدى كردن كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ شه‌هید ساڵح یووسفی و شه‌هید دارا تۆفیقن.

هیواى سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازین و جوانترین سڵاوو رێزیشتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.

ده‌زگه‌ى رۆشنبیرى و راگه‌یاندنى پارتی دیمه‌كراتی كوردستان،
28ى نیسانى 2012
هه‌ولێر- هه‌رێمى كوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار